Accessibility links

بەکر عەلی: ئەم ڤایرۆسە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤەکان


مێژووی مرۆڤایەتی لێوڕێژە لە پێکدادان و ململانێ و کارەساتە گەورەکان هەر لەجەنگەکانەوە تا دەگاتە هەژاریی و قەیرانی ئابوری و مرۆیی و نەخۆشی و برسێتی، بەڵام ئەو مێژووە خاڵیش نەبووە لەکارەساتی گەورەی وەک نەخۆشییە درم و پەتا کوشندەکانی وەک تاعون و کۆلێرا و مەلاریا و ئیبۆلا و دەیان نەخۆشی تری کوشندە.

لەدوای هەر کارەساتێکەوە مرۆڤایەتی دەکەوێتە بەردەم وەرچەرخانێکی فیکری و فەلسەفی و زانستی و شارستانییەوە. ئایا مرۆڤایەتی لەبەردەم پەتاو درمی ڤایرۆسی کرۆنادا توشی چ شۆک و گۆڕانکارییەک دەبێت؟ مێژووی کەرەنتینەو خۆپارێزی تا ئاستی جیهانی و نیشتیمانی چڕەهەندێکی فیکری و فەلسەفی لەپشتەوەیە؟ ئایا مرۆڤایەتی لەدوای ئەم درمە کوشندەیەوە دەبێت چۆن بیربکاتەوە؟ ئایا پێویستە مرۆڤایەتی ئاوڕێکی رەخنەگرانەی زانستی بداتەوە لەمێژووی خۆی و دەبێت چی بگۆرێت و گەشە بە چی بدات و چۆن خەمە ژیاندۆستییەکان پێش تەماحە ئایدۆلۆژی و شەڕەنگێزییەکان بخات؟

بۆ تاوتوێکردنی رەهەندە فیکری و فەلەسفییەکانی مرۆڤ لەبەردەم کارەسات و مەترسیی درمە کوشندەکاندا؛ ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ نوسەرو ڕوناکبیر بەکر عەلیدا سازکردووە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:16 0:00


XS
SM
MD
LG