Accessibility links

گومانبارێکی داعش لە کازاخستان دەستگیر دەکرێت


لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کازاخستان ڕایدەگەیەنێت، کابرایەکیان دەستگیرکردووە بە گومانی پیلانڕێژی بۆ هێرشێکی بۆمبی لە شاری نور سوڵتان (ئەستانە) پایتەختی وڵاتەکەدا.

کاربەدەستانی ئاسایشی کازاخستان دەڵێن ئەو کەسە گومانبارە پێدەچێت سەر بە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی بێت.

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کازاخستان لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا، ئاماژەشی بەوە کردووە، کەسە گومانبارە دەستگیرکراوەکە، کەرەستە و مەتریاڵی تەقینەوەی پێبووە، بەڵام هیچ زانیاری و وردەکارییەکی زیاتر لە ڕاگەیاندنەکەدا باس نەکراوە.

پێشتر سەدان هاوڵاتی کازاخستان پەیوەندییان کردووە بە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، ئەو کاتەی ئەو ڕێکخراوە دەستی گرتبوو بەسەر ڕووبەرێکی گەورەی هەردوو وڵاتی عێراق و سوریادا.

XS
SM
MD
LG