Accessibility links

ئیتالیا لە زیانە گیانییەکاندا بەهۆی کۆرۆناوە دەکەوێتە پێش چین


ئیتالیا ڕایدەگەیەنێت لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 427 کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەمەش لە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی کۆڤید 19 ەوە گیانیان لەدەستداوە، ئیتالیا دەکەوێتە پێش وڵاتی چین و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 3045 کەس لە ئیتالیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا لە وڵاتی چین ژمارەی قوربانییەکان 3245 کەسن، لەوەتای لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی پارەوە ئەم ڤایرۆسە بڵاوبۆتەوە.

حکومەتی ئیتالیا ڕێوشوێنی زۆر توندی گرتۆتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆڤید 19، بەڵام هێشتا نەتوانراوە بە تەواوەتی کۆنترۆڵی ئەم ڤایرۆسە بکرێت.

XS
SM
MD
LG