Accessibility links

بیست کارمەندی کۆمپانیای گازپرۆم دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشکییەوە


کێڵگەی نەوتی سەرقەڵا
کێڵگەی نەوتی سەرقەڵا

دوای گەڕانەوەیان لەڕوسیاوە بۆ هەرێمی کوردستان، 20 کارمەندی کۆمپانیای گازپرۆمی روسی، خرانە ژێر چاودێری پزیشکییەوە و کەرەنتینە کران.

20 کارمەندەکەی کۆمپانیای گازپرۆم، لە کێڵگەی نەوتی سەرقەڵای ناوچەی گەرمیان کاردەکەن و کەرەنتینە کردنەکەشیان هەر لەنێو کامپی کێڵگە نەوتیەکەدایە.

بێستون ژاڵەیی بەرپرسی کاروباری رێکخراوەکان لەئیدارەی گەرمیان، بەدەنگی ئەمەریکای وت"ئەو 20 کارمەندەی گازپرۆم، بەو فرۆکە قەتەریە هاتوونەتە هەرێم، کە کەسێکی توشبووی کۆرۆنای تێدا بووە."

وتیشی"کەرەنتینە کردنی کارمەندانی گازپرۆم، بەپێی رێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکە و تەندروستیە."

لەچەند رۆژی رابردوودا، کوردێکی توشبوو بەکۆرۆنا لە ئیتالیاوە ڕۆیشتووەتە قەتەر و بەفڕۆکەیەکی قەتەری بۆ هەرێم گەڕاوەتەوە، بە هەمان فرۆکە، کارمەندانی گازپرۆمیش کە لەروسیاوە رۆیشتبوونە قەتەر، بۆ هەرێم گەڕاونەتەوە.

بێستون ژاڵەیی، وتیشی"جگە لە 20 کارمەندەکە، 16 کارمەندی تری کۆمپانیاکە کە تێکەڵاویان لەگەڵ ئەو بیست کەسەدا هەبووە کەرەنتینە کراون، بەڵام ئەمان کوردن."

بە پێی ڕێنماییە تەندروستیەکان، کەرەنتینە کراوەکان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە ژێر چاودێری پزیشکی دا دەبن، دواتر پشکنینیان بۆ دەکرێت، گەر هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبن، چاودێریان لەسەر هەڵدەگیرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00


XS
SM
MD
LG