Accessibility links

کوێستان داوودی: تا بیرکردنەوەی کۆمەڵگا بەرامبەر بە ژن نەگۆڕی ئێمە ناتوانین کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوومان هەبێت


Kwestan Davodi

ژنان لە درێژایی مێژوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەرای ئاستەنگ و دژواری خەبات لە تێکۆشاندا بوونە بۆ بە دەستهێنانی مافە بناغەییەکانیان. ئاخۆ لەو تێکۆشاندا بە کوێ گەیشتوون.

کوێستان داوودی ئەندامی کونسەی بەرێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و چالاکی ژنان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا ژنانی رۆژهەڵات لە مێژووێدا بە هەموو شێوەکانی جۆرا و جۆر دەست و پەنجەی خۆیان نەرم کردووە لە خەباتدا بەشدار بن بۆ ماف و بەرگری لە خۆیان، بۆ مافی گەلی خۆیان وە لە هەموو ئاستێکی تێکۆشاندا خەباتیان کردووە و تا ئێستاش هەر بەردەوامن ".

کوێستان خانم هەر وەها دەلێت " بێگومان ژن لە سایەی کۆماری ئیسلامیدا نەیتوانیوە ئەو رۆڵەی هەبێت، لەبەر ئەوەی بە پێی ولایەتی فەقیە ئەو کەسانەی کە هەڵ دەبژرێن دەبێ پیاو بێت، شیعە بێت، لە دەرئەنجام دەتوانین بڵێن رۆڵ و نەخشی ژناندا لە کۆماری ئیسلامی هیچ شتێکی وا نەبوە بەڵام ژنان هەر دەمبەردەوام بوونە لە بەرخۆدان و کارو خەباتی خۆێاندا ".

کوێستان خانم دەشڵێت " ئەمە راستیەکە لە کۆمەڵگای ئێمەدا ژن وەکو سیکسیزم تەماشا دەکرێ، بۆ منداڵ درووستکردن و رازیکردنی پیاوانی نێۆ کۆمەڵگا پێناسە دەکردرێ، ئەڵبەتە مەبەست هەموو پیاوێک نییە، تا زەمانێک عەقلیەتەکە ئا بەو شێوازە بێت ئێمە ناتوانین کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوومان هەبێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:29 0:00


XS
SM
MD
LG