Accessibility links

نیاز عەبدوڵا: ئێمە دەبێ بەرگری لە مافەکانی تاک و پێیداگری لەسەر ئەو مافە گەرودنیانەی ژناندا بکەین


Niyaz Abdulla
Niyaz Abdulla

8 مارس رۆژی جیهانی ژنان، بە پێی ویکیپیدیا دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1909 لەو کاتەی پارتی سۆسیالیستی ئەمەریکا رۆژی ژنانی لە نیویۆرک رێکخست و پاشان شاندی ژنانی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسی ژنانی سوسیالستی نیۆنەتەوەیی لە ساڵی 1910 پێشنیاری رۆژێکی تاێبەتیان بۆ ژنان کرد. پاش ئەوەی ژنان لە یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی 1917 مافی دەنگدانیان بە دەستهێنا، 8 مارس لەوی بوە رۆژی پشووێ نیشتمانی، تا ئەو کاتەی بزوتنەوەی فیمینیستی لە دەوروبەری ساڵی 1967 دەستەبەری کرد و نەتەوە یەکگرتووەکان هەر لە ساڵی 1975 دەست بە یادکردنەوەی ئەم رۆژەی کرد. هەر لەو رۆژەوە ژنان تێدەکۆشن بۆ جیهانێکی یەکسان لە نێوانە ژن و پیاوان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە بارەی مافەکانیان.

ژنانی کوردستانیش بەردەوام لە خەبات و تیکۆشاندا بوونە بۆ مافەکانیان و رزگاربوونیان لەو سیستمە پیاوسالارییەی کە بە زۆری داب و نەریت و ئایین بەسەریاندا سەپێندراوە.

ئاخۆ ژنان لە بەشی باشوری کوردستاندا لە خەباتیاندا بۆ مافە بناغەیی و رەواکانیاندا بە کوێ گەیشتوون ؟

نیاز عەبدوڵا رۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی مرۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان دەبێ باس لەو تەنگ و چەڵەمانە بکەین کە بە شیوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراوو یان بە شیوەیەکی بۆ ماوەیی لە کۆمەڵگا، لە نەریتە یەک بە دووای یەکەکانەوە نەوە بۆ نەوە ماوەتەوە، لە هەرێمی کوردستان ئەگەر لە باری یاسایی بڕوانین بەراوورد بە وڵاتانی ناوچەکە و بەراوورد بە عێراقیش، هەریمی کوردستان لە قوناغێک توانی لە باری یاسایی تۆزێک بەرەو پێش جوون بکات وەکو گۆڕینی یاسای کوشتنی لە پەیوەندی بە ناموسەوە وە یاخود هەر کوستنێکی تر، سنووردارکردنی فەرە ژنی وە یاسای بەرەنگاربونەوەی توند و تیژی خێزانی بەڵام ئەگەر بێنە سەر قسەی ئاخۆ ئەم یاسانە تا چەند پیادە کراوون وە سیستمانە لەم یاسایەدا ماوون جەندن؟ ئەبێ بڵێن زۆرن".

نیاز خانم هەر وەها دەڵێت " بەڵی راستە ئێمە بەرەو کۆمەڵگایەکی نەریتی خۆپاریزانەتر لە بەهای کۆمەڵایەتی ئەرۆێن، کە ئەم بەهایانە ئەزانین بەهای ئینسانی نیین، ئەو بەهایانە نیین کە شایانی ئەوە بن مرۆڤ وانەیان لیەوە فێر بن یان لەسەری بەردەوام بێت، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەشدا پێشکەوتنی تر هەیە کە بە راستی گرنگن کە بەرگری کردنە لە مافی تاکە کەس و پێیداگری لەسەر ئەو مافە گەرودنیانەی کە ژن پێویستە لەسەر خۆێ پیادەی کا وەیاخود کۆمەڵگا پیادەیان بکات لە ژیانی رۆژانەیاندا".

نیاز خانم دەشڵێت " بەڵام بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی کە لێشاوێکی نەریتی هەن پارتە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان رێبەرایەتی بە کارهێنانی ئەمانە ئەکەن، بەداخەوە مزگەوتەکان و بەشێکی مامۆستایانی ئاێینی بونەتە ئەو ئامرازە وەک ئەوەی بەشێکی دەزگا راگەیاندنەکان، بەشیکی میدیا کارەکان، بەشێکی هەر خاوەن پیشەیەکی تر لە هەرێمی کوردستان بونەتە ئامرازی دەستی دەسەڵاتی سیاسی، لە هەرێمی کوردستان پرۆژەی بە جاهیلکردنی کۆمەڵگا هایە بەڵام پرۆژەی بە رۆشنفکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا زۆر زۆر لاوازە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:08 0:00


XS
SM
MD
LG