Accessibility links

تورکیا ڕەخنە لە شارۆچکەیەکی ئیتالیا دەگرێت بەهۆی پێدانی هاووڵاتینامەی ڕێزلێنان بە عەبدوڵا ئۆجەلان


تورکیا ڕەخنە لە شارۆچکەیەی هەرێمی مۆلیسێی ئیتالیا دەگرێت بەهۆی پێدانی هاووڵاتینامەی ڕێزلێنان بە عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ساڵی 1999وە لە زیندانی تورکیایە.

شارۆچکەی فۆسالتۆ لە نزیک کامپۆباسۆی ئیتالیا هاووڵاتینامەی ڕێزلێنانی بە ئۆجەلان بەخشی.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو کردارەی شەرمەزار کردووە و داوای لە ئیتالیا کردووە جارێکی تر شتێکی لەو جۆرە ڕوونەداتەوە.

ئەمەش یەکەم جار نییە لە شار و شارۆچکەکانی ئیتالیا هاووڵاتینامەی ڕێزلێنان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بدرێت. پێشتریش تورکیا بەهۆی ئەم کارەوە ڕەخنەی لە ناپلیس و پالێرمۆ گرتبوو.

کاربەدەستانی ئیتالیا هەمیشە گوتویانە بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێهییەکان سەربەستن بۆ ئەم جۆرە بڕیارانە.

شارەوانی یەکەم شارۆچکەی هەرێمی مۆلیسێ کە هاووڵاتینامەی ڕێزلێنانی داوە بە ئۆجەلان، نیکۆلا مارۆنێ بە ئاژانسی دەنگوباسی ANSA ی گوتووە ئەو هەنگاوە نیشانەی ئاشتییە و " کوردەکان تیرۆرست نین ئەمە شتێکی گرنگە کە یەکێتی ئەوروپا هیچ لەم بارەیەوە ناڵێت."

ئەنتۆنیۆ فێدریکۆ ئەندامی پەرلەمانی مۆلیسێش دڵێت دەستێوەردانی ئەم بابەتە لەلایەن تورکیاوە مایەی قبوڵکردن نییە و گوتی " ئانکرە ناتوانێت دەستبخاتە نێو دیموکراسی ئیتالیاوە."


XS
SM
MD
LG