Accessibility links

فاتمە کەریمی: ژنانی کوردی ئێران لە هەوڵی ئەوەدان خۆیان دەرباز بکەن لە کاریگەری گوتاری فیمینستی فارسی


لەگەڵ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێران گرفتی ژن لە تەواوی کۆمەڵگەدا گەرم و گوڕییەکی بێوێنەی بە خۆیەوە بینی. بەگوێرەی چالاکوانانی بواری ژنان لە سایەی ئەم سیستمەدا ئازادییەکانی ژنان و مافەکانیان تووشی کێشە و گرفتی ڕاستەقینە هاتن و پێیان وایە گەر خەباتی ژنان پێش چەسپاندنی حوکمڕانی ئاینی خەباتێکی کولتوری بووبێت بۆ پساندنی کۆت و زنجیرە کولتورییەکان، یان خەباتێک بووبێت دژ بە «باوکسالاری» و «داب و نەریت»، ئەوا ئەمێستا ئەو خەباتە مۆرکێکی سیاسیشی وەرگرتووە و بووە بە بەشێک لە کۆی ئەو بزووتنەوە دیموکرات و ئازادیخواهانەی کە بۆ ئازادی و کرانەوەی کۆمەڵگە تێدەکۆشن. دۆخی ژنانی کوردستانی ئیرانیش بەدەر نەبووە لەم گۆڕانکاریانە، و ڕەنگە پرسەکە بۆ ئەوان وەک کەمایەتییەک قورستریش بە سەریاندا شکابێتەوە. هەندێک لە بیریاران و ڕۆشنبیرانی کوردستانی ئێران پێیان وایە، کۆی کێشەی ئازادی لەم ناوچانەدا بە پرسی ژنانەوە گرێدراوە.

خانمیفاتمە کەریمی نووسەر و چالاکوانی بواری ژنان سەبارەت بە پرسی ئەوەی ئایا ژنان دەتوانن لە ژێر یەک ناو خەبات بۆ مافەکانیان بکەن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "كێشەی ژنان کێشەیەکی جیهانییە. هیچ وڵاتێک نییە کە تیایدا کێشەی ژنانی بە تەواوەتی چارەسەرکرابێت ئەمەش خاڵی هاوبەشی هەموو ژنانە لە جیهاندا."

خاتوو کەریمی لەسەر جیاوازی کێشەی ژنان دەشڵێت " کێشەی ژنان بە پێی ناوچە و ژینگەی تایبەتی خۆی دەتوانێت جیاواز بێت. لەم ساڵانەی کۆتاییدا ژنان لە کەمایەتییە ئێتنیکییەکان، لەهەوڵی ئەوەدان بتوانن خۆیان لە گوتاری ژنانی فارسی ئێرانی ڕزگار بکەن و ئەو ڕەوتەی ژنانی ڕەش پێست لە ڕۆژئاوا لە بەرامبەر گوتاری ژنانی سپی گرتیانەبەر، ئەوانیش دەیگرنەبەر."

خانمی کەریمی هەروەها ڕەخنە لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەگرێت و پێیوایە لای ئەم حیزبانە هێشتا پرسی ژن نەبووە بە پرسێکی تایبەت و سەرەکی.

بە مەبەستی تیشک خستنە سەر گرفتەکانی ژنان، بە تایبەتی ژنانی کوردی ئێران بەفراو نوری وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ فاتمە کەریمی خوێندکاری دکتۆرا لە بواری کۆمەڵناسی ڕەگەز لە زانکۆی پاریس و نوسەری دوو کتێب بەناوی تراژیدی لەش و چەند ژنی ساز داوە.

دەقی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەوە ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:24:14 0:00


XS
SM
MD
LG