Accessibility links

فەهیم ئیشک: کێشەی پەنابەران کێشەیەکی سیاسیە وە بە دەستێوەردانی تورکیا درووست بوە


Fahim Ishik
Fahim Ishik

جارێکی تر شەپۆلی پەنابەران لە تورکیاوە بەرەو سنورەکانی یونان و بوڵگاریا مل دەنێن و دیسانەوە لەوانەیە وەکو ساڵی 2015 تەنگەژەیەکی نوێ بۆ ئەوروپاییەکان درووست بکات.

ئایا لە راستیدا ئەمە کێشەیەکی مرۆڤایەتیانەیە یان وەکو دەووترێ کێشەیەکە سەودای پێیەوە دەکرێ؟

ئایا ئەمانە ئەو پەنابەرانەن کە لە ناوەوەی تورکیادان یان ئەوانەی لە ئیدلبەوە هەڵاتوون؟

ئایا ئەمانە ئەو پەنابەرانەن کە لە سوریاوە هەڵاتوون یان لە وڵاتانی ترەوە گەیشتوونەتە تورکیا؟

ئایا ئەمجارەش ئەوروپاییەکان ملکەچی ئەردوگان دەبن بە رێگا دان بەو پەنابەرانە؟

ئاخۆ وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە وەڵام و چارەسەریە بۆ کێشەی تورکیا؟

فەهیم ئیشک رۆژنامەنووس و شرۆڤەکار لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بێگومان پەنابەری کێشەیەکی مرۆڤایەتیانەیە واتە ئەمانە بە ناچاری وڵاتانی خۆیان بەجێهێشتوون، بەڵام لەم کێشەی دوواییە دا، کێشەیەکی سیاسیە وە بە دەستێوەردانی تورکیادا درووست بوە، بە تاێبەت ئەردوگان وەکو هەڕەشەکردن بە کاری دێنی وە دیارە تورکیا بە زاناییەوە ئەم کەسانە رەوانەی ئەوروپا دەکات".

کاک فەهیم هەر وەها دەڵێت " ئەو پەنابەرانەی کە لەم دووایانەدا لە ئیدلب هەڵاتوون وەکو روسیا ئاشکرای کردووە 35 هەزار کەس بوونە پاش کرداری ئیدلب، وەکو دیارە ئەوانەی دەربازی سنوورەکان دەبن پەنابەری کۆنن، ئەوەی کە روونە ئەردوگان لە سیاسەتیدا لە ئیدلب شکەستی خواردووە وە دەیەوی ئەو شکەستەی بەم جۆرە بە کار بهێنی تاکو لە لایەن ئەوروپاییەکانەوە پشتگیریەکی باشی لێبکرێت، ئەردوگان دەیەوەی ئەو شوێنانەی کە ئێستاکە داگیر کردووە وەکو ئەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی و هەر وەها دەڤەری ئیدلب بخرێنە ژێر دەسەڵاتی ئەو و ئەو پەنابەرانی کە لە تورکیادان لەوێ نیشتەجێ بکرێن".

کاک فەهیم دەشڵێت " ئەوروپاش جارێکی تر رێگا نادات بە پەنابەران لەبەر ئەوەی گرفتێکە بۆ ئەوانیش وە هەر لەبەر ئەوەی پەنابەران روو نەکەنە ئەوروپا پشتیوانی ئەردوگانیش دەکەن، وە تا دێت دژایەتی نەژاد پەرستەکان دەچێتە سەرەوە، وە رێگادان بە پەنابەران نە وەڵام و نە چارەسەریە بۆ کێشەی تورکیا، کێشەی تورکیا لە سوریا ئیدی ئاشکرایە تورکیا نایەوەێ گەلی سوریا ئازادانە لە بارەی ئاێیندەی خۆیەوە بە رێک و پێکی بریار بدات ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:41 0:00


XS
SM
MD
LG