Accessibility links

ژمارەیەك سەربازی تورك لە ئیدلیب برینداردەبن


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێیت ژمارەیەك سەربازی تورکیا برینداربوون لە ئاکامی هێڕشکردنی چەکدارانی لایەنگری ڕژێمی سوریا بۆ سەر هێزەکانیان لە ئیدلیب.

تورکیا لەهەفتەکانی ڕابردوودا بە هەزارەها هێزی ڕەوانەی ئیدلیب کردووە پاش زیابوونی ئۆپەراسیۆنی لەشکری بەشار ئەلئەسەدی سەرۆکی سوریا بۆ دەستگرتنەوە بەسەر دوواترین مۆڵگەی سەرهەڵداوان و چەکدارانی ئەپۆزسیۆنی وڵاتەکەی ئەوەی بووە هۆی هەڵاتنی شەپۆلێکی نۆی ئاوارەکان بەرەو سنوورەکانی تورکیا.

لەوەتای هێزی تورکیا ڕەوانەی سوریا کراون لەسەرەتای ئەم مەنگەدا، 65 سەربازیان کوژراون.

ڕوانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ دەڵییت کاروانێکی نۆی لەشکری تورکیا بەنزیکەی 65 ماشینەوە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە خۆیان بەناو سوریا کردبوو و بەرەو ناوچەی جەبەل زاویە لە پارێزگای ئیدلیب بەڕیکەوتبوون، بەر لەوەی بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی سوریا و هێڕشە ئاسمانییەکانی ڕووسیاوە پاشەکشییان پێبکرێت.

XS
SM
MD
LG