Accessibility links

تیرێژ: هەڵبژاردنەکانی ئێران


یانزەهەمین خوولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان) ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو، 57 ملێۆن کەس مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەبووە، بەڵام بەپێی ئامارەکان ڕێژەی بەشداربوون لە نزیکەی 20% تێنەپەڕیوە. ئەمە لەکاتێکدایە ڕێبەری ئێران عەلی خامەنەئی پاش دەنگدانەکەی لەووتارێکدا خەڵکی ئێرانی هاندا لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن.

هەر وەک چاوەڕوان دەکرا دوای لادانی ژمارەیەکی زۆری کاندیدەکانی ڕەوتی چاکسازیی، پێدەچێت تووندڕەوەکان بتوانن تەواوی پەرلەمانی ئێران کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەهەمان شێوە لەشارەکانی کوردستانی ئێران دوای ڕاگەیاندنی بایکووتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن هێزە سیاسیە کوردەکانەوە ڕێژەی بەشداربوون زۆر کەم بوە.

ئایا بەشداری کردنی ڕێژەی کەمی خەڵک لەهەڵبژاردندا لەبەرژەوەندی ڕەوتی تووندڕەوی ئێراندایە؟

بایکووتکردنی هێزە سیاسیە کوردیەکان چەند کاریگەری لەسەر خەڵکی کوردی ئێران هەبووە؟

تووندڕەوەکان ئێران بەرەو چ ئاقارێک دەبەن، لەکاتێکدا دژی هەر دانسوستاندنێکن لەگەڵ ووڵاتانی ڕۆژائاوا؟

به‌رێزان.. ئەم پرسیارانە و چەند پرسیاری‌‌دیکە لەگەڵ بەرێز حەسەن شەرەفی جێگری یه‌که‌م سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تاوتوێ دەکەین.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:20:35 0:00


XS
SM
MD
LG