Accessibility links

جوامیر مارابی: هەنگاوی یەکەم بۆ گۆڕانکاری لە ئێران نەمانی دەسەڵاتی ولایەتی فقیە


Jiwamer Marabi
Jiwamer Marabi

لە رۆژی هەینی 21/2 2020 هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئێران لە بارودۆخێکی نە ئاساییدا و لە ژێر فیشاری ناوەوە و دەرەکی بەرێوە چوو. زۆر لە لایەنەکانی ئوپوزسیۆن داوای مانگرتن لە دەنگدان و بەشداری نەکردنیان کرد. ئاخۆ بەشداری کردن وە یاخود نەکردن هیچ جیاوازیەک لە کارەکە دەکات؟

ئایا گەلانی ئێران بە کوردیشەوە هۆشیارانە لەم هەڵبژاردنانەدا بەشداری دەکەن و دەنگ دەدەن یان لە ناچاریە؟

ئاخۆ بانگەوازی لایەنەکان بۆ بەشداری نەکردن لە دەنگدانەکان تا چەند لە سەر پرۆسەی دەنگدانەکان کاریگەری هەبوە؟

شیانی هەیە لەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاریەک بێتە ئاراوە؟

جوامیر مارابی چالاکی کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە هۆێ ئەو سیستمەی کە کۆماری ئیسلامی پەیڕەوی دەکات ئێمە ناتوانین ئەو دەنگدانە بە هەڵبژاردن ناوزەد کەین، لەبەر ئەوەی، ئەوەی کە لە کۆماری ئیسلامیدا بەرێوە دەچێت ( انتصاباتە) واتە دەستنیشان کردن، انتصاباتێکە لە ناو بازنەیەکی داخراوادا کە بە تاکە کەسێکەوە گرێدراوە کە ئەویش ولایەتی فقیە کە شەخسی خامەنەییە، بۆیە ئەمە هەڵبژاردن نییە".

کاک جوامیر هەر وا دەڵێت " رێژەی بەشداری نەکردن، زۆر زۆرترە لەوەی کە بەشداری کردووە، کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی تۆتالیتەرە، کە ئەیەوێت هەڵبژاردنەکان بۆ رەاوییکردنی ئەم دەسەڵاتەی خۆێ بە کار بهێنێت، نە ئەوەی کە بیەوێت گۆڕانێکی لە ژیانی خەڵک پێکبهێنێت وە یاخود سیستمێکی دیموکراتی پەیڕەو بکات، زۆر هۆکار هەیە خەڵک لەم هەڵبژاردنە بەشداری نەکەن وە بەشداری نەکردنەکە ( حقانیت) رەوایی هەیە".

کاک جوامیر دەشڵێت " هەنگاوی یەکەم بۆ گۆڕانکاری لە ئێراندا نەمانی دەسەڵاتی ولایەتی فقیە، من پێیم وایە فشارەکانی ئەم جارە، دەرەوە و ناوەوەی وڵات ناتوانی خۆێ لە بەرامبەرێدا ڕابگری، من پێیم وایە ئەم گۆڕانە لە ئێراندا دێتە پێش وە کۆماری ئیسلامیش زۆر باش هەستی بەمە کردووە، هەر بۆیە دەیەوێ ئەو تەوژمە کە لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵاتدا هەیە، دەیەوێ بە شێوەیەکی یەک دەست روبەرووێ ببێتەوە، پێیم وایە ئەمجارە گۆڕان دێتە پێش وە کۆماری ئیسلامی ناتوانی وەکو جاران بمێنێتەوە، ئەگەر بگۆڕی ئیتر کۆماری ئیسلامی نییە وە ئەگەریش نەگۆڕی لێ قەبول ناکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:09 0:00


XS
SM
MD
LG