Accessibility links

كاردانەوە و فشارەكان سەبارەت بە كەیسی دەستدرێژیكردنە سەر منداڵێكی هەشت ساڵان لە هەولێر


كەیسی دەستدرێژی كردنە سەر منداڵە هەشت ساڵانەكەی هەولێر كاردانەوەی توندی نێو شەقامی كوردی و دام و دەزگا فەرمیەكانی هەرێمی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا لوقمان ئیسماعیل باوكی ئەو كچە هەشت ساڵەی کە دەڵێت دەستدرێژی کراوەتە سەر کچەکەی دوایین زانیاری لەبارەی ئەو كەیسە دەخاتەڕوو و باسی هەڕەشەكانی سەر ژیانی دەكات و دەڵێت بەرەوڕوو هەڕەشەیان لێکردووە و ئێستاش شاهید هەیە کە ئەمڕۆ پێی گەیشتووە ئەوانە بەدوایەوەن، خزمو کەسی بەحساب دەیکوژن لەسەر ئەوەی نەفەری ئەوانی بە گرتنداوە لەسەر منداڵێک، دەیەوێ دادگا سەروەر بێتو دەستی کەسی لە پشت‌ نەبێت کە هەڕەشەیان لێ بکرێت بەرپرسی گەورە لە پشت‌ ئەو تاوانەیە.

لە لایەكی ترەوە خەتاب عومەر سەرپەرشتیاری گرووپی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ پرسە گشتیەكان لەبارەی ئەوەی چوون ئەو كەسانە ئازاد دەكرێن ئەگەر تومەتبار بن كە ئازاد كراون بۆچی دیسان دەستگیر دەكرێنەوە لە ڕووی یاساییەوە ناوبراو دەڵێت هەر تاوانێك كە فشار شەقام یان كاردانەوەكانی دەرەوە زیاتر بوون لە ئەنجامەكانی شتێكی نورماڵە تاوان بۆ سەرەتاییەكەی بگەرێتەوە، ئەو كێشەیەی كە بەردەوام لەم وڵاتەدا هەیە ئەوەیە بەیاننامەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەگەڵ هی حكومەت هەردووكیان پێشێلكاری و پێچەوانەی یەكتربوون.

موحەمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کەیسەوە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەم کەیسە دوو لایەنە باوکی کچەکە ئاماژە بەوە‌ دەکات کە ئەو کەسانە ئازادکراون و لەلایەکی دیکەش دەڵێت چەند کەسێک هەڕەشەیان لێکردووە، دوو ڕەهەندی تێدایە یەکەم رفاندنی منداڵەکە دووەم دەستدرێژی‌کردنە سەری هەردووکیان دوو تاوانی‌ گەورەن ئەوان‌ توانیویانە لە‌هەردوو بابەت بێنە سەرخەت راستیەکە ئـەوەیە کە گێچەڵی پێکراوە داواکاری ئەوان ئەوەیە کە ئەو تاوانە‌ تاوانێکی قیزەونە ئەو کەسانە بە‌سزای خۆیان بگەن و لێکۆلینەوە‌ بەردەوامە.

لاڤە لوقمان ئەو کچە هەشت‌ ساڵەیە کە دەگوترێت دەستدرێژی کراوەتە سەری بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە پۆلی دوو وازی لە قوتابخانە هێناوە، ئەوانە بە دوایەوەن بیفرێنن و پێی خۆشە بگیرێن

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:48 0:00


XS
SM
MD
LG