Accessibility links

سامسۆنگ تەلەفۆنی نوێی چەماوە ئاشکرا دەکات


سانفرانسیسکۆ – کۆمپانیای سامسۆنگ تەلەفۆنێکی نوێی چەماوەی ئاشکرا کرد بەناوی (گەلەکسی زی فلپ) Galaxy Z Flip، ئەم جۆرە تەلەفوونە هەوڵی دووهەمی کۆمپانیاکەیە بۆ نەوەیەکی نوێی سکرین چەماوە.

کۆمپانیای سامسۆنگ تەلەفوونەکەی لە14ی ئەم مانگەدا خستە بازارەوە بەنرخی 1380 دۆلار، شێوەی چوارکۆشەیە و بەکردنەوەی دەبێتە تەلەفوونێک وەک تەلەفوونە باوەکان.

یەکەم تەلەفوونی چەمەوە لە مانگی 9ی ڕابردوودا بوو بە ناوی (سامسۆنگ گەلەکسی فۆلد) Samsung Galaxy Fold بەڵام دواتر گلەیی لەسەر شکانی سکرینەکەی بڵاوبوویەوە. شێوەی چەمانەوەی ئەو تەلەفوونە بەدرێژی بوو، واتە تەلەفوونێکی ئاسایی دەبوو بەدوو ئەوەندە، بەڵام نوێکە تەلەفوونی ئاسایی‌یە دەبێت بە نیوە ئەوەندە.

تەلەفۆنی چەماوە هەوڵی کۆمپانیاکانە بۆ بووژاندنەوەی بازار، دوای تیپەڕبوونی سەروەختێکی خاوبوونەوەی فرۆشتندا. هۆکاری خاوبوونەوەی بازار ئەوەیە کڕیاران تەلەفوونەکان بۆ ماوەیکی زۆر دەهێڵنەوە ئەگەر گۆڕانکاری لەبەرچاو لە نەوە نوێکاندا نەبێت. بەڵام تەلەفوونە چەماوە نوێکان نرخیان زیاترە و پێشبینی دەکرێت سەرنجی ئاشقانی تەکنەلۆجیا بۆخۆی ڕاکێشێت، ئەوانەی مەبەستیانە نوێترین تەکنەلۆجیایان بەدەستەوە بێت.

دوای ئەوەی کۆمپانیای ئاپڵ تەلەفوونی ئایفۆن11ی بە 3 کامیراوە خستە بازار بۆ گەورەکردنی پاناتایی وێنەگرتن و تێکەلکردنی چەند وێنەیەک، لەگەڵ بەرنامە بۆ چاکردنی وێنەی دۆخی کەم ڕوناکی، کۆمپانیای سامسۆنگ هەوڵدەدات سەنگی بخاتە سەر هەمان تەکەنەلۆجیای کامیرە.

تەلەفوونی سامسۆنگ S ئەو تەکنەلۆجیایەی هەیە، بەکۆشەی فراوانتر و هەندێک تایبەتمەندی ڕۆناکی کەم، بەڵا سامسۆنگ دەڵێت سەنگی خستۆتە سەر وێنەی کواڵتی بەرز و توانای گەورەکردنی لە 30 تا 100 ئەوەندەی وێنەکە، ئەمەش بەپێی جۆری تەلەفوونەکە.

پێشبینی دەکرێت تەلەفوونی 20 S لەمانگی 3ی داهاتوودا بکەوێتە بەردەست.

بەبەردبووی کیسەڵ لەکۆلۆمبیا دەدۆزرێتەوە بە پانتایی ئۆتۆمۆبێلە

واشنتن (ڕۆیتەرز) – بەبرەدبووی یەکێک لە گەورەترین کیسەڵەکان لەئاوی سازگاری دەریاچەکان و ڕوبارەکانی ناوچەی باکوری ئەمریکای باشور لە 13 بۆ 7 ملێۆن ساڵی ڕابردوو ژیاوە دۆزراوەتەوە، پانتایی بەپانتایی ئۆتۆمۆبێلە.

زاناکان دەڵێن بەبەردبووی کیسەڵی جۆری (ستەپێندەمیس جێۆگرافکس) Stupendemys geographicus لە بیابانی (تاتاکوا) لە کۆلۆمبیا و ناوچەی (ئوروماکۆ) لە فەنزوێلا دۆزراوەتەوە، بۆ یەکەم جارە تێگەیشتنێکی تەواو بۆ خشۆکە گەورەکان بەدەستبێت کە درێژیەکەی دەگاتە 4 مەتر زیاتر و کیشی 1.25 تەن.

نێرەکانی (ستەپێندەمیس) بەپێچەوانەی مێکانەوە، لەتەنیشت ملیان قەڵغانەکانیان درێژبوە وەک شۆق و زۆر بەهێزبوە، زاناکان دەڵێن ڕەنگە وەک (ڕم) بەکارهاتبێت بۆ شەڕی نێرەکانی‌دیکە بۆ بەدەستهێنانی مێ و بۆ زاوزێ و دەسەڵاتی ناوچەی ژیانیان.

زانای بەبەردبوو ئۆدین دادینا لە زانکۆی دیڵ ڕۆسارێۆ لە بۆگۆتا سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی لە گۆڤاری (سیانس ئەدڤانسدا) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "ئەمە دووهەم گەورە جۆری کیسەڵە لەکۆتای سەردەمی دایناسۆردا ژیاون 70 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر و درێژی 4.6 مەتر بوە.

لەئێستاشدا شەڕی نێوان کیسەڵەکان هەیە، بەتایبەتی لەنێوان نێرەکاندا".

یەکەم بەبەردبووی کیسەڵی جۆری (ستەپێندەمیس) لە ساڵی 1970دا دۆزراوەتەوە، بەڵام چەندین مەتەڵ هەبوە و زانیاری لەسەری نازانراوە. بەڵام بەبەردبوە نوێکە گەورەترین قەڵغانی پشتە دۆزراوەتەوە بە تەواوەتی بەدرێژی 2.8 مەتر و چەناگەی خوارەوی بەتەواوەتی وەک خۆی ماوەتەوە کە بەڵگە ئەدات لەسەر شێوەی خۆراکی.

کادینا دەڵێت "(ستەپێندەمیس) زەبەڵاح و قورس بوە، گەورەکانی بە گەورەیی ئۆتۆمۆبێلێکی ئاسایی بوە، سیستەمی خۆراکی جۆراوجۆر بوە، لەوانە گیانداری بچووک، وەک ماسی مار و بۆق و گیاو گەڵا، بەتایبەتی میوە و تۆوەکان".

سەرباری ئەمەش کادینا دەڵێت "شیوەی ژیانی ئاماژە دەدەن بەوەی زۆرینەی کات لە ئاوە سازگاراکانی گۆم و دەریاچە و ڕوبارە گەورەکاندا ژیاون".

کیسەڵە گەورەکان لەناوچەی خاکە شێدارەکان ژیاون لە کۆلۆمبیاوە بۆ فنزوێلا و بەرازیل وتا دەگاتە پیرۆ بەر لەوەی روباری ئامازۆن و ئۆرینۆکۆ دروستبن.

قەبارە گەورەکەی پاراستویەتی لە گیاندارە بەهێزەکانی‌دیکە، لەگەڵ تیمساحە گەوەکاندا لەهەما ژینگەدا ژیاون کە درێژی تیمساحەکانی جۆری (بۆرۆسۆرۆس) 11 مەتر بوە و (جۆربۆسۆکس) 10 مەتر. بەبەردبووی قەڵغانێکی کیسەڵی (ستەپێندەمیس) دۆزراوەتەوە دانی تیمساحی تێدا گیربوە، درێژی 5 سانتیمەتر بوە.

نەتەوەیەکگرتوەکان: تۆماری پلەی گەرمای جەمسەری باشور چەند مانگێکی دەوێت بۆ دڵنیابوون

ئەڵمانیا ، بەرلین (CNN) - ئاژانسی چاودێری کەش و هەوای جیهان سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ووتی، پلەی گەرمای لە ئەنتراکتیکا تۆمارکراوە چەند مانگێکی دەوێت بۆ دڵنیابوون.

ووتەبێژی ڕێکخراوی WOM ووتی پێوانەی توێژەرەوان لەمانگی پێشتر و ئەم مانگەدا لە ئەرجەنتین و بەرازیل تۆماریانکردوە دەبێت بەفەرمی پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت، بۆئەوەی دڵنایابوون هەبێت پێوانەکان لەسەر بنەمای نێودەوڵەتی پەسەندە.

جۆناثان فاولەر، ووتەبێژی ڕێکخراوی WOM ووتی "بڕیاری فەرمی دەربارەی ئایا تۆمارەکان بەدروستیی ئامارکراون یان نا، چەند مانگێکی پێدەچێت".

لە 6ی مانگی 2دا لەکەناری نیمچە دوورگەی نزیک لە جەمسەری باشوور بەئاراستەی کشوەری باشور زاناکانی بنکەی توێژینەوەی ئەرجەنتین پێوانەی 18.3 پلەی سەدیان تۆمار کردوە، توێژەرەوان دەڵێن لەبەرامبەر بەو دورگەیە پلەی 20ی سەدی تۆمارکراوە.

فاولەر وتیشی دەبێت هەردوو تۆمارەکان بۆ پرۆفیسۆر راندال سیڤینی بنێردرێت، توێژەرەوەیە لە زانکۆی ئەریزۆنا بۆ پێاداچونەوەی بە پلەکای ڕێکخراوی WOM تۆماری کردون بکرێت.

فاولەر ووتیشی دواتر سیرڤینی ئامارەکان لەگەڵ کۆمەڵێک زانای دیکەدا تاوتوێ دەکات، هەڵسەنگاندن بۆ ئامار و بەڵگەکان دەکەن، لەوانە بەراورد لەگەڵ تۆماری بنگەکانی نزیک لەناوچەکە و تێبینی خۆیانی لەسەر دەدەن.

ئەگەری هەیە ئەگەر زیادڕەوەی هەبێت بەفەرمی ڕەتبکرێتەوە. ووتیشی هەندێک جار لێکۆڵینەوە لەوبابەتانە وبڕیاردانی لەسەری 6 بۆ 9 مانگی پێدەچێت، دواتر بەفەرمی لە تۆماری WOM ئامار دەکرێت.

گۆڕانکاری کەش و هەوا هۆکاری خێرا گەرمبوونی جەمسەری باکوور و باشووری زەویە بەراورد بە ناوچەکانی‌دیکەی جیهان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:57 0:00


XS
SM
MD
LG