Accessibility links

بۆردومانکردنی حوثییەکان لە یەمەن


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 31 کەسی سیڤیل لە وڵاتی یەمەن کوژراون لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی شەممە کرابوونە سەر هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە.

حوثییەکانی یەمەن دەڵێن هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە ئەو هێرشانەی کردوە، وەک تۆڵە سەندنەوەیەکیش بووە.

هاوڵاتییەکی یەمەنی بە ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرزی وتووە فڕۆکەکان ماشێنی وەرزێرێکیشیان کردۆتە ئامانج کە لە کێڵگەکەی خۆیەوە دەچوو بۆ سەنعا.

حوثییەکان کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانییان لێدەکات، ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاندبوو فڕۆکەیەکی جەنگی هاوپەیمانێتیەکەیان خستۆتە خوارێ لە ناوچەی ئەلجەواف کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندایە.

کاربەدەستانی تەندروستی لەو ناوچەیەش دەڵێن بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی ڕۆژی شەممەوە ژمارەیەک ژن و منداڵیش کوژراون.

هەر بەهۆی ئەو هێرشانەوە وەک ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ڕاپۆرتە هەواڵیەکانیش ئاماژەیان بە برینداربوونی 12 کەسیش کردووە.

سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی هاوپەیمانێتی بەسەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە؛ کۆلۆنێڵ تورکی ئەلمالیکی، دەمڕاستی هاوپەیمانێتی دەڵێت ئەو فڕۆکەیەی کەوتۆتە خوارەوە لە جۆری تۆرنادۆیە و گوتوشیەتی دەستە و تاقمەکانی فریاگوزاری بە هانای تاقمی فڕۆکەوانەکە چوون و دەشڵێت ڕاپۆرت لەسەر زیانی تریش هەبووە.

XS
SM
MD
LG