Accessibility links

نیاز حامید برایم: ئەگەر لە ڕوانگەی بەرژەوەندیەکانی کوردەوە سەیری بکەین جێمس جێفری نا هاوسەنگ بوە لە پەیوەندیەکانیدا لەگەڵ تورکیا


Niyazi Hamid Braim

پەیوەندیەکانی تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا لە هەڵشان و داکشاندا بوە، بەڵام زۆری نەخایاند ئاسایی بونەتەوە، وە یاخود تا ڕادەیەک ئاسایی بونەتەوە، ئاخۆ ئەم هەڵکشان و داکشانە بە چ هۆکارانێکەوە گرێدراون؟

تا چەند کەسایەتیەکان تا ڕێبازەکان لە هەردوو لاوە ڕۆڵیان هەبوە وە یاخود ڕؤڵیان هەیە لەسەر ئەم پەیوەندیانە؟

جێمس جیفری نێردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سوریا کە کەسایەتییەکی دیارە لە وەزارەتی دەرەوە بەو ڕۆڵەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوە وەکو باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا، سوریا، عێراق و ئێستاکەش ئەو ڕۆڵەی لە سوریا هەیەتی، تا چەند هاوسەنگ بوە لە پەیوەندیەکانیدا بە تایبەت بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندیەکانی کورد؟

ئەم پەیوەندیانەی لەگەڵ تورکیادا تا چەند کاریگەری نیگەتیڤانەی هەیە لەسەر کورد لە ڕۆژئاوا؟


نیاز حامید برایم لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەم هەڵسان و داکشانە پەیوەندی بە قوناغە جیاوازەکانەوە هەیە، لە سەرەتای درووستبوونی ئیستاتۆێ (status) رۆژئاوای کوردستان ، ئەمەریکا سەودای لەگەڵ نەکردووە، بەڵام پاش درووستبوونی داعش و هێڕش بردنی بۆ سەر کۆبانی، لە کاتی سەرۆک ئوبامادا پش تاوتێۆکردنی بارودۆخەکە پشتێوانی خۆیان بۆ کۆبانی دەربڕی و لەوێەوە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد و لەویەوە پەیوەندیەکانیان هەڵکشاوە بۆ ئاستێکی زۆر باش بە تاێبەتی بە هۆێ ڕۆڵی چەند کەسایەتی لە هەردوو بەرێوەبەرایەتی ئوباما و ترامپ بە تاێبەت ڕۆڵی برێت مەککۆرک ".


کاک نیاز هەر وەها دەڵێت " بە دڵنیاییەوە کە سایەتیەکان ڕۆڵی کاریگەری خۆیان هەیە بە تاێبەتی لە بەرێوەبەرایەتیە جیاکانی ئەمەریکا بە هۆێ حوکمی دامەزراوەیی بەریوەبەرایەتیەکانی ئەمەریکا وە هەر وەها ڕۆڵی کەسەکان لە جومگە هەستیارەکان و کاریگەریان لەسەر رووداوەکان بە پۆزەتیڤ یان نیگەتیڤ، بۆ نموونە ڕۆڵی مەککۆرک وە یاخود جێمس جیفری".

کاک نیاز دەشڵێت " ئەگەر ئێمە بتوانین لە ڕوانگەی بەرژەوەندیەکانی کوردەوە سەیری بکەین و هەڵسەنگێنین، جێمس جیفری نا هاووسەنگ بوە، نەیتوانیوە هاووسەنگی بپارێزی، بەڵکو هەمیشە بەلای تورکیادا بردووە و بەڵکە زۆر هەیە"

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:47 0:00


XS
SM
MD
LG