Accessibility links

محەمەد وانی: موقتەدا ئەلسەدر لەئێستادا کارتێکی سوتاوە


محه‌مه‌د وانی
محه‌مه‌د وانی

چاودێرانی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەڵێن موقتەدا ئەلسەدر لەکردارو هەڵوێستەکانیدا دووڕوویی پێوە دیارە، تاچەند ئەم بۆچوونە ڕاستە.

ئایا ئەوە ڕاستە موقتەدا سەدر لەئێران دەستبەسەرە و ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ عێراق؟.

ئایا ئەو خاڵانەی موقتەدا ئەلسەدەر بەناوی (پەیمانی چاکسازیی شۆرشدا) بڵاویکردەوە بەهەوڵێک دادەنرێت بۆ کۆنتۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان؟.

موقتەدا لەئێرانەوە لایەنگرانی خۆی لەخۆپیشاندانەکاندا دەجووڵێنێت، بەڵام داوای ڕابەرایەتی خۆپیشاندان لەناوخۆی عێراق دەکات، ئایا ئەمە هۆکارە خۆپیشاندەران متمانە بەڕابەرایەتی موقتەدا ناکەن؟.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە وریا کاڵێ گفتووگۆی لەگەڵ محەمەد وانی نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی کردوە.

بەڕێز وانی دەڵێت "موقتەدا چەندەها ڕووی هەیە، سەرباری ئەوەی پەرلەمانتار و پەرپرسی حکومەت سەر بەون، بەڵام پێیەکی لەملا و پێیەکەی‌دی لای ئۆپزسێۆن، خۆی بە ئۆپۆزسێۆن دانابوو".

هەروەها وانی دەڵێت " موقتەدا لەسەردەمی خۆپیشاندانەکانی بەملێۆنی ناودەبرا و لایەنگرەکانی لەناوچەی سەوز دەیانکرد، ئامۆژگاری دابوو دروشمی (ئێران بۆ دەرەوە لەعێراق) بڵێنەوە، گوایە نیشتمان پەروەرە، ئێران بەرامبەر بەوە وەک تۆڵە ئەو هێما نیشتمان پەروەریەی لێوەرگرتەوە، ئاراستەی کرد ڕێپێوان و خۆپیشاندانی گەنجەکان دەیکەن هەڵوەشێنێتەوە".

وانی دەشڵێت "سەردەمێک موقتەدا لەگەڵ خۆپیشاندەران بوو، بەڵام بەفیت و ئامۆژگاریی ئێران دژیان وەستا، ئێران بەمە کردیە وەرەقەیەکئ سووتاو".

زانیاری زیاتر لە دەقی گفتووگۆکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:56 0:00


XS
SM
MD
LG