Accessibility links

د. جەبار قادر: وتارەکانی ئێران دەجێتە خانەی ئەو وتارانەی 40 ساڵە هیچی پێشکەش بە ئێران نەکردوە


ڕابەری ئێران عەلی خامەنەئی لە دوا لێدوانیدا دەڵێت هێز ڕێگری دەکات لەشەرکردن لەگەڵ ئێران، ئایا خامەنەئی بەم لێدوانە دەیەوێت بڵێت ئێمە بەهێزین؟.

خامەنەئی دەڵێت سەرباری فشارەکانی ئەمریکا ئێران هێزی ئاسمانیی هەیە، خامەنەئی ئەیەوێت بەم پەیامە چی بگەێنێتە ناحەزانی؟، ئایا ئەمە تەنها ڕکەبەریی ئەمریکایە؟.

ئایا وەڵامدانەوەی ئێران بە مووشەکبارانکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق لەدوای کووشتنی قاسم سولەیمانی و وەلامنەدانەوەی ئەمریکا دوای ئەوە، ئێرانی خستۆتە دۆخی لەخۆبایی‌بوونەوە کە هێزی هەیەو ئەتوانێت وەڵامباتەوە دوژمنانی دەمکووت کات؟.

بەگشتیی لێدوانەکانی خامەنەئی بۆ ناوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران چی پێیە؟

لەسەر ئەم پرسیارانە دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت " هێز لە هێزی ئابوریدایە، لەخۆشگووزەرانی هاوڵاتیاندایە، لە بەڕێوبەرایەتی کارامەو دەسەڵاتێکی دیموکراتی‌دایە، لەسیستەمێکدایە بتوانێ لەوڵاتەکەدا پێشکەوتن بەدەست بێنێت". هەروها دەڵێت "بەڵام ئەوەی لەئێراندا هەیە هیچ لەومەرجانە ئامادەبوونی نیە".

دکتۆر جەبار دەشڵێت" ڕاستە سەرباری گەمارۆی ئابوری ئێران لەهەندێک بواردا توانیویەتی ویستەکانی خۆی دابین بکات، بەڵام ئەو پێشکەوتنە پیشەسازی و کشتوکاڵی بەو شێوەیە نیە بتوانێت لەسەر ئەم قسانە بناما بکرێت، بەڕاستی لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئەو مەلایانە لەئێران نایەتە دی".

زانیاری زیاتر لەدەقی گفتووگۆکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:31 0:00


XS
SM
MD
LG