Accessibility links

دکتۆر ئەحمەدی مەلا: ناکرێت لە وڵاتێکدا دەستورت هەبێت و چاوەڕوانی وتاری هەینی مەرجەعیەت بکەیت


ڕەوشی عێراق هەروادێ و ئاڵۆزتر دەبێت و شەپۆلی ناڕەزاییەکان هەروادێ و زیاتر دەبن و لە ئێستادا شارە پیرۆزەکانی شیعەی وڵاتەکەشیان گرتۆتەوە.میلیشیا شیعەکان لەناو هەردوو شاری نەجەف و کەربەلاشدا دەیان خۆپیشاندەریان کوشتووە لەم دوو سێ ڕۆژەی ڕابردوودا و بە سەدان کەسیش بریندارن.

ئەم پەرەسەندنانەش عێراقی بردۆتە ناو قۆناغێکی تری قەیرانەوە کە دەکرێت بگوترێت پەیوەندی بە ناو ماڵی شیعەکانی وڵاتەکەوە هەیە.

هەر بۆیەشە یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە ئایا ئەم ململانێ و ناکۆکیەی ناو ماڵی شیعەکان دەڕوات بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی شیعە و شیعە؟
دکتۆر ئەحمەدی مەلا، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت هەر هێزێکی سیاسی گەر لەسەر پێگەیەکی مەزهەبی یان ئاینی و یانیش ناسیۆنالیستییەکی تەسک بین دامەزرا، ئەوا ڕەوشەکان بەرەو بنبەست دەبات وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراقدا دەیبینین، دەشڵێت لایەنە شیعەکانی عێراق بەوانەوە کە دژی خۆپیشاندەرانن و بەوانەشەوە کە لایەنگری خۆپیشاندەرانن و لە ئایندەشدا هەر لە یەک بۆتەدان و بە ڕاست و چەپیانەوە دووچاری بنبەست دەبنەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ئەحمەدی مەلا ئاماژەش بەوە دەکات کە دەبووایە عێراق لەسەر بنەمایەکی سیڤیلیانە بونیات بنرایە، بەو مانایەی خاوەنی دەستورێک بووایە کە دۆسێی نەتەوە و ئاینزا و ئاینیشی تێبپەڕاندایە و وڵاتەکەش لەسەر چەمکی هاوڵاتیبوون دابمەزرایە.

دکتۆر ئەحمەدی مەلا دەڵێت تا ئەم ماوەیەی ڕابردوو موقتەدا ئەلسەدر پێگەیەکی هەبوو لە عێراقدا و جەماوەرێکیشی هەبوو کە سنوری لایەنی سەدریەکانیشی تێپەڕاندبوو ووەهایان دادەنا موقتەدا گوزارشت لە خەڵک دەکات، بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئەوەی سەلماند کە هەڵوێستەکانی موقتەدا ئەلسەدر جۆرێک بووە لە پاشقول گرتن لە خۆپیشاندەران، دەشڵێت دروستکردنی کڵاو شینەکان جۆرێکە لە دروستکردنی میلیشیا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00
XS
SM
MD
LG