Accessibility links

پشتیوانی بۆ دادگایی کردنی داعشە بیانییەکان لە سوریا لاواز دەبێت


کاربەدەستانی کوردی سوریا سورن لەسەر ئەوەی داعشە بیانییە گیراوەکان بدرێن بە دادگاو ڕەنگە ئەم کارە بەبێ هاوکاری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بکرێت.

پشتیوانی کردن لە دادگایەکی نێونەتەوەیی وا دیارە لەم هەفتەیە کەمبۆوە لە کاتێکدا ژمارەیەکی زیاتری وڵاتان ئامادە نەبوون پشتیوانی لەو دواین پێشنیازە بکەن تا نزیکەی دوو هەزار شەڕکەری داعش کە چووبوونە ناو سوریاوە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان دادگایی بکرێن.

یەکێک لە گرفتە گەورەکان لەلایەن کاربەدەستانی فینلاندوە بوو،کە گوتیان ڕاپۆرتەکان لەسەر هاوکاری فینلاندا بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوری سوریا گەورە کراوەتەوە.

وەزیری دەرەوەی فینلاندا لە باری کۆبونەوەکەی نێوان عەبدولکەریم عومەر نوێنەری پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و وەزیری دەرەوەی فینلاند پێکا هاڤیستۆ لەبەیاننامەیەکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " نوێنەرەکانی فینلاندا تێبینیان لەسەر بەرنامەکانی بەڕیوەبەرایەتییەکە نوسیوە."

لە بەیاننامەکەیدا دەشڵێت " لە هەمانکاتدا، ئێمە تیشکمان خستۆتە سەر چەندین پرسی کە هێشتا کراوەن، لە ناویاندا دەسەڵاتی دادوەری، دانانای یاساکان و پێکهێنانی کۆنگرەیەکی نێونەتەوەیی."

لە سەرەتاوە بڕیاربوو دادگایەکی نێونەتەوەیی بۆ دادگایی کردنی داعشە بیانییەکان لە ماوەی 3 مانگدا دەستپێبکات. بەڵام لەم هەفتەیەدا بەهۆی وەک ڕایانگەیاند پشتیوانی کردنی فینلاند و چەند وڵاتێکی تری کە ناویان نەهێنا، کاربەدەستە کوردەکان گوتیان پرۆسەکە خێرا دەکرێت بۆ مانگی داهاتوو.

بەڵام ئەندامانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆ شەڕی دژ بە داعش دوودڵن لە پشتیونی کردنی ئەو پرۆسەیە.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوری جەیمس جێفری ڕۆژی چوارشەممە گوتی " ئێمە لەو بڕوایەداین پێویستە تیرۆرستە بیانییەکان بگێڕدرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان."

باڵیۆز جێفری گوتیشی " ڕێبازەکە پێویستە بەهەمان شێوەبێت کە ئێمە کردمان نزیکەی 8 کەسمان هێنایەوە بۆ دادگایی کردنیان."

لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردەکان سورە لەسەر ئەوەی داواکاری لەو جۆرە بەس نییە و دەڵێت هەتا ئێستا تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم لە داعشە بیانییەکان و خێزانەکانیان گەڕێندراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG