Accessibility links

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان: گوشارەکان بۆ ئاگربەستێکی فەرمی لە لیبیا بەردەوامە


نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە لیبیا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا گوتی لایەنە ڕکابەرەکانی شەڕی لیبیا لە وڵاتەکەدا، پاش چوار ڕۆژ گفتوگۆ، کار لەسەر گۆڕینی ئاگربەستی کاتی بەرەو ڕێککەوتنێکی فەرمی دەکەن ، بژاردەیەکە کە ڕەنگە دووچاری تەگەرەی نۆی بێتەوە.

غەسان سەلامە سەرۆکی دەستەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە لیبیا دەڵێیت کۆماندارە لەشکرییەکانی هەردوو لایەنی ڕکابەر خەریکی مشتوومڕن لەسەر خاڵە هەڵپەسێراوەکانی پەیوەست بە ئاگربەست.

ئەو خاڵانە بریتین لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوخۆی وڵاتەکە ، چەك داماڵینی کۆمەڵە چەکدارەکان و هەروەها شێوەی سەرپەرشتیکردنی ئاگر بەستەکە ئەوەی هەردوو لایان ئەوەی دیکە یان بە پێشیلکردنی تاوانباردەکات.

ناوبراو هەروەها گوتی بڕیارە نۆینەرانی لەشکری لە ژنیڤ سەرپەرشتی ئاگربەستەکە بکەن بەیارمەتی دەستەی نەتەوەیەکگرتۆکان لە لیبیا.

سەلامە هەروەها گوتیشی خاڵێکی تری هەڵپەسیراو ماوەتەوە کە ئەویش چۆنیتی مامەڵەکردنە لەگەڵ چەکی قورسدا، لەم دەمەی پشتیوانکەرانی بەهێزی هەردوو لای شەڕی لیبیا بەردەوامن لەسەر ناردنی ئەو چەکانە بۆ لیبیا سەڕەرای بەڵینەکانیان لە کۆربەندی بەرلین سەبارەت بە لیبیا لە مانگی ڕابردوودا

XS
SM
MD
LG