Accessibility links

بەهۆی دوو هەرەسی بەفر لە وان دەیان کەس گیانیان لەدەستدەدەن


بەهۆی دوو هەرەسی بەفر لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا 38 کەس گیانیان لەدەستداوە. کاربەدەستانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند زۆبەی قوربانییەکان بەهۆی هەرەسی دووهەمەوە گیانیان لەدەستدا لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا قوربانیانی هەرەسی یەکەم ڕزگار بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتی توریا ناسراو بە AFAD ڕایگەیاند 33 کەس لە کاتی ڕوودانی هەڕەسی دووهەمدا گیانیان لەدەستداوە لەو کاتەی ئەوان هەوڵیان دەدا ئەو دوو قوربانییە ڕزگار بکەن کە لە پاش هەرەسی یەکەم کە پێنج کەسی کوشت ژێر بەفر کەوتبوون.

لەو ڕووداوەدا 53 کەسیش بریندار بوون.

گرتە ڤیدیۆیەکان لە ناوچەی باخچەسەرای ڕۆژهەڵاتی هەرێمی وان نیشان دەدات دەیان کەس شۆڤڵ و ئامێرە جیاجیاکان بەکار دەهێنن بۆ لادانی بەفرەکەو هەوڵی دەرکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەفرەکە داپۆشراون.

XS
SM
MD
LG