Accessibility links

توێژینەوە: خواردنەوەی چا و خواردنی سەوزە و میوە مەترسی تووشبوون بەزەهایمەر کەم دەکاتەوە


(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت، گەورە تەمەنەکان ئەوانەی سیستەمی خۆراکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسیدەکان پەیڕەو دەکەن و سەوزە و میوە و چا دەگرێتەوە لەوانیە کەمتر تووشی نەخۆشی زەهایمەر بن.

توێژینەوەکە بەدواچوونی بۆ 921 کەس لەماوەی 6 ساڵدا کردوە، تەمەنی مامناوەندیان 81 ساڵ بوە چاودێری‌ کراون. لەماوەی توێژینەوەکەدا 220 کەسیان دەستنیشان کراون تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوون.

توێژەرەوان دەڵێن ئەوکەسانەی پەیڕەوی سیستەمی خۆراکی دەوڵەمەند بە فلافۆنۆلاتیان کردوە، کە دژە ئۆکسیدە لە سەوزە و میوە و چادا زۆرە. %50 کەمتر تووشی نەخۆشی زەهایمەر بوون، بەراورد بەوانەی کەمتر دەیخۆن.

تۆماس هۆڵاند گەورە توێژەرەوە لەزانکۆی ڕاش لە شاری شیکاگۆ لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت" میوە و سەوزە بەتیابەتی گەڵا سەزوکان بخۆن ناوبەناویش چا بخۆنەوە".

سەرباری ئەمەش ووتی "پەیڕەوکردنی سیستەمی خۆراک لە میوە و سەزەی جۆراوجۆر بێکهاتبێت گرنگە بۆ تەندروستی بەتایبەتی مێشک".

تیمی توێژینەوەکەی لە گۆڤاری (نێۆرۆڵۆجی)دا بڵاوکراوەتەوە زانیاری لەسەر سیستەمی خۆراک بەکارهێناوە بۆ ئاماری مامناوەندی ئەوەی کەسێک بەدەستی دێنێت لە 4 جۆر فلافۆنۆلدا، لەکەلەرم، فاسۆلیا، چا، سپێناخ، براکلی، تەماتە، سێو، پرتەقاڵ و هەرمێدا هەیە.

گلین فینی بەرێوەبەری بەرنامەی (یادەوەری و زانیاری) و لەناوەندی کیسنجەری تەندروستی لەپەنسلڤانیا لەئەمریکا، دەڵێت " هەرچەندە تا بچینە تەمەنەوە مەترسیی زەهایمەر لەسەرمان زیاتر دەبێت، بەڵام دەتوانرێت ڕێگری لە مەترسیەکەی بگیرێت".

ئەوروپا بڕیار لەسەر یەکخستنی شێوەی نەوژەندکردنەوەی ئامێرەکان دەدات

ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەزۆرینەی دەنگ بڕیارێکیان پەسەند کرد بەئامانجی یەکخستنی شێوەی نەوژەندکردنەوەی بۆ هەموو جۆرە ئەمێرەکانی تەلەفوون بەکاردێت بێ جیاکردنەوە.

بێگەی تایبەت ئاماژەیان داوە بە بڕیارەکە کە لەوانیە ئامێرەکانی‌دیکەی خوێندنەوە بگرێتەوە وەک تابلێت و ئایپاد و جۆرەکانی دیکە.

مشتوومڕ لەسەر یەکخستنی نەوژەندکرنەوەی ئامێرەکان نوێ نیە، بەڵام دەرکردنی بڕیارێک لەپەرلەمانی ئەوروپا زۆر لە پلانی لایەنەکانی پەیوەندیدار دەگۆڕێت دوای ئەوەی بۆتە دیفاکتۆ.

ئاسانکردنی بەکارهێنانی ئامێرەکان و نەوژەندکرنەوەیان بۆ خاون ئامێرەکان، پارێزگاری لە ژینگە و کەڵەکەبوونی زیاتری پاشماوەی ئەلیکترۆنی دەکات، هۆکاری سەرەکی هاندانی پەرلەمانی ئەوروپا بوو بۆ دەرکردنی بڕیارێک لەوانیە بەخواستی زۆر لە پیشەسازیەکان نەبێت.

سەرچاوەکان ئاماژە بە بڕیارەکە دەدەن کە ڕێگە لە سەپاندنی کڕینی نەوژەندکردنەوە دەگرێت لەگەڵ هەر ئامێرێکی نوێدا، کەواتە یەکخستنی نەوژەندکرنەوە کڕینی دانەیەکی نوێ هەر کەڕەتێک بە گرنگ نازانێت.

پێگە تایبەتەکان باس لە "گرفت" دەکن دوای ئەم بڕیارە ڕوبوڕوی کۆمپانیای ئاپڵ دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەم کەڕەتە یەکێتی ئەوروپا ناچاری دەکات شێوەی نەوژەندکرندوەکان بگۆڕێت، بەرامبەر بە ڕێگەپێدانی بە کۆمپانیاکە ئامێرەکانی لەئەوروپادا بفرۆشێت، کەبازاڕێکی گرنگە لە جیهاندا.

پێشتر ئاپڵ ناڕەزایی لەسەر بیرۆکەی یەکخستنی نەوژەندکردنەوەکان هەبوو، بەپاساوی ئەوە هەنگاوە بەزیانی ملێۆنەها لە کڕیارەکانی تەلەفوونی کۆمپانیاکە دەکەوێتەوە.

پەپێی رێنمایەکانی نەوەی 5G وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕێگری لە فرۆشتنی ئامێری مەترسیدار دەگرن

برۆکسل (ڕۆیتەرز) – کەسانی بەئاگا لەم بابەتە ڕایانگەیاند کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەتوانن سنوور یاخود ڕێگری لە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوەی 5Gی پەیوەندی تەلەفوون بکەن کاتێک بەڕێژەیەکی بەرز دەبنە مەترسی بۆ بەشی بنەڕەتی لە ژێرخانی تۆڕی پەیوەندی تایبەت، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی بنەماکانی ڕێنمایە نوێکانی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دەریکرد.

ڕێنمایە نەسەپێنراوەکان بەشێکە لە کۆمەڵێک ڕێوشوێن بەئامانجی چارەسەری مەترسی ئاسایشی سیبرانی لەسەر ئاستی نیشتمانی و ئاستی قەوارە، بەتایبەتی مەترسیەکانی پەیوەندیدارە بەکۆمپانیای Huawei Technologies کە لەم پرسەدا بەکۆمپانیای ژمارە 1 لەجیهاندا دادەنرێت.

ڕێنمایەکان هیچ وڵاتێک یان کۆمپانیایەک بەناو دەستنیشان ناکات.

شارەزایەک دەڵێت "ڕێوشوێنی ئاسایشی تووندوتۆڵ لەسەر فڕۆشیاران دانراوە ئەوانەی بەشە هەستیارەکانی تۆڕەکەیان یان ژێرخانی بنەڕەتیان دەبێتە مەترسی گەورە".

ڕێنمایەکان بریتیە لەڕێوشوێنیدیکە، داوا لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات وردەکاری بکەن تەنانەت مۆڵەتی تایبەت بەهاوردەی مەترسی گەورە.

ئامۆژگاری حکومەتەکانی یەکێتی ئەوروپا کراوە بەهەمەجۆرکردنی هاوردەکان و پشتنەبەستن بە تەنها یەک کۆمپانیا و بەکارهێنای فاکتەری تەکنیکی و ناتەکنیکی بۆ هەڵسەنگاندیان.

ئەوروپا ڕوبەڕوی فشاری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەبێتەوە لە قەدەغەکردنی ئامێرەکانی (هاواوی) بەهۆی مەترسیەکانی هەیە گوایە چین بۆ کاری سیخوڕیی بەکاریان بێنێت. لایخۆیەوە کۆمپانیای هەواوی کە ڕکەبەری نۆکیای فنڵەندی و ئەریکسنی سویدی دەکات ئەو توومەتانی ڕەتکردەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:55 0:00


XS
SM
MD
LG