Accessibility links

مەحمود عەباس هەڕەشەی بڕینی پەیوەندی ئاسایشی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکادا دەکات


سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان مەحمود عەباس ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆبونەوەیەکی کۆمکاری عەرەب بۆ ئیدانەکردنی پلانەکەی کۆشکی سپی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان هەڕەشەی بڕینی پەیوەندییە ئاسایشیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کرد.

بە پێی ئەو پلانەی ئەمەریکا خودموختارییەکی سنوردار دەدرێت بە فەلەستینییەکان لە چەند بەشێکی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، لە کاتێکدا ڕێگە دەدات بە ئیسرائیل هەمو ئۆردوگاکانی نیشتەجێبووەکان بلکێنێت بە خۆیەوە نزیکەی هەمو ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیمش دەهێڵێتوە.

کۆبونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەب کە لە قاهیرەی میسر بەڕێوە چوو لەسەر داواکاری فەلەستینیەکان بوو کە زۆر بە توڕەیی بەرپەرچی پێشنیازەکەی ئەمەریکایان دایەوە.

عەباس گوتی ئەو بە ئەمەریکا و ئیسرئیلی گوتووە " هیچ پەیوەندیەکیان لەگەڵدا ناهێڵێت بە پەیوەندی ئاسایشیشەوە."

ڕێبەرایەتی فەلەستینییەکانی کە ڕۆژئاوا پشتیوانی دەکات لە ژێر فشارێکی زۆری خەڵکی فەلەستینی و گروپی ملیتانی حەماسدایە بۆ بڕینی پەیوەندی ئاسایشی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکادا یان تەنانەت لە ژێرفشاریشدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم دەسەڵاتە فەلەستینییەی کە هەروادێ و ئاستی جەماوەری زیاتر کەمدەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG