Accessibility links

بەهزادی خۆشحاڵی: تا دێت ئێران لە ڕووی دیپلۆماسییەوە تەنیاتر دەبێت


دۆسێی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران و ئەگەری ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەریدا بێت، لە لایەن فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیاوە بە کوێ دەگات؟ هەر لەسەرەتاوە ئێران پەرچەکرداری خۆی راگەیاندووەو پرۆژەی هاتنەدەرەوەی ئێران لە پەیماننامەی بڵانەبوونەوەی چەکی ئەتۆمی خستۆتە بەردەم پەرلەمانەکەی؟

لە رابردوو، ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە بەردەوام بەو ئاراستەدا کاریان دەکرد کە ئەو رێککەوتنە ناوکییەی ئێران سەر بگرێ و ئەو وڵاتە دوور بخەنەوە لە گەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی، هەرچەندە بەردەوام کاربەدەستانی ئێرانی بەو ئاراستەیە لێدوانیان داوە، دۆسێی ئەتۆمی وڵاتەکەیان بە نیازی وەدەستخستنی چەکی ئەتۆمی نییە.

جگە لەوەش هەوڵی ئەوەیان داوە نێوەندی ئێران و ئەمریکا باشتر بکات، بەڵام ئێستا ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کار لەسەر ئەو بڕگەیە دەکەن کە لە رێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا هاتووە، رەنگە بە سزادانی تری ئێران تەواو ببێت، چونکە وادەریدەخەن کە ئێران پێشێلکاری رێکەوتنە ناوەکییەکەی کردبێت.

هەریەک لە فەرەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیا، چالاککردنی میکانیزمی یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییە ناوەکییەکان، لەوە دەچێت رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن، بەوەش ئەگەری زۆرە ئێران روبەڕووی سزای نەتەوە یەکگرتووەکان ببێتەوە.

بۆ تاوو توێی ئەم بابەتە بەرنامەی روانگە میوانداری دوو شیکەرەوەی سیاسی و شارەزای بواری ئێران، بەڕێز حاتیم مینبەری لە سویدو بەڕێز بەهزادی خۆشحاڵی لە ئەڵمانیاوە کردووە.

بیسەری وتوێژەکە بن لەم لینکەی خوارەوەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:27 0:00


XS
SM
MD
LG