Accessibility links

ڤایرۆسی کرۆنا هەروادێ و تەشەنە دەسێنێت هاوکاتی هەوڵەکانی وڵاتانی جیهان بۆ دەرکردنی هاووڵاتیانیان لە چین


ڕۆژی چوارشەممە وڵاتەکان دەستیانکرد بە دەرکردنی هاووڵاتیانی خۆیان لەو شارەی چین کە ڤایرۆسی کرۆنا بە خراپتریش شێوە کاریتێکردووە.

ژمارەی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکان گەیشتۆتە 5 هەزارو 974 کەس، ئەمەش زیاترە لە 5 هەزارو 327 حالەتی نەخۆشی SARS کە لە ساڵی 2003-2002 لە چین بڵاوبۆوە.

ئەو کەسانەی بەهۆی ئەم ڤایرۆسە نوێیەی کرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 132 کەس هێشتا کەمترە بەبەراورد لەگەڵ 348 کەسی بەهۆی SARS وە لە چێن گیانیان لەدەستدا.

زانایان دەڵێن هێشتا چەندین پرسیار هەن کە لەسەر ڤایرۆسە نوێیەکە لەوانەشدا ئایە چۆن ئەم ڤایرۆسە دەگوازرێتەوە و چەندێک مەترسیدارە.

ئەو فڕۆکە ژاپۆنییەی کە هاووڵاتیانی لە شاری وهانی چینەوە بردەوە بۆ ژاپۆن چوار کەسیشی تێدابوو کە کۆکەیان هەبوو و تایان لێبوو. دووان لەوانە دەرکەوت کە دووچاری هەوبوونی سی بوون. سێ پیاو و ژنێک بە ئامبولانسی جیاجیا گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی تۆکیۆ تا لەوێ پشکنینی زیاتریان بۆ بکرێت. ژنێکی تریش هەر لە فڕۆکەخانە دووچاری دڵتێکچوون بوو ئەویش ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. هێشتا ڕوون نییە کە هیچ کام لەوانە ڤایرۆسی کرۆنایان هەبووە یان نا کە نیشانەکانی کۆکە و تایە و لە حاڵەتە زۆرەکاندا دەبێتە هەوبوونی سییەکان.

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبیش ڕۆژی چوارشەممە بۆ یەکەم جار چەند حاڵەتێکی لە نێو خێزانێکدا ڕاگەیاند کە ئەندامێکیان لە وهانی چینەوە گەڕاوەتەوە. هەتا ئێستا ڕوون نییە چەند کەس لەو خێزانە توش بوون.

هێڵی ئاسمانی بەریتانی ڕایگەیاند دەستبەجێ هەمو گەشتەکانی لە چینەوە ڕادەگرێت پاش ئەوەی حکومەتی بەریتانیا هۆشداری دژی گەشتکردنی بۆ چین دەرکرد. هێڵی ئاسمانی بەریتانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە داوای لێبوردن لە سەرنشینەکان دەکەین بۆ ئەم بڕیارە، بەڵام سەلامەتی سەرنشینەکان و کارمەندەکانمان هەمیشە ئەرکی یەکەممانە".

ئەو ڤایرۆسە کاریکردۆتە سەر بۆنە وەرزشییە جیهانییەکان، فیدراسیۆنی هۆکی نێونەتەوەیی یارییەکانی خۆی لە چین دوواخست و لێهاتووەکانی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ کە بڕیاربوو یارییەکانی تۆپی پێ، باسکە و بۆکسێن لە مانگی دوو ئەنجام بدەن لە وڵاتەکە گوازرایەوە.

لە ئوستورالیا کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن تیمی یاری تۆپی پێی ژنانی چین لە شاری برسبان جیاکرانەوە بەهۆی نیگەرانی ئەوەی کە لە هەفتەی ڕابوردوو چووبونە شاری وهان. ئەو تیمە هەتا ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو لە هۆتێلێک بە جیا دادەنرێن. هیچ کام لە ئەندامانی ئەو گروپە 32 کەسە نەخۆش نین.

فڕۆکەکانی کە هاووڵاتیانی ژاپۆنی و ئەمەریکایی لە وهان دەرکردووە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لەوێ دەرچوون لە کاتێکدا وڵاتەکانی تریش هەوڵی هاوشێوە دەدەن بۆ دەرکردنی هاووڵاتیانی خۆیان لە چین.

ئەو فڕۆکەیەی کە ئەمەریکاییەکانی تێدایە دەچێتە ئانکراچ ئەلاسکا تا لەوێ پشکنینیان بۆ بکرێت بەر لەوەی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە. نەخۆشخانەکانی ئەمەریکا ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە گومان دەرکێت ڤایرۆسەکەیان هەبێت. پاش دەرچوونیان لە ئەلاسکا فڕۆکەکە ئۆنتاریۆی کالیفۆرنیا.

XS
SM
MD
LG