Accessibility links

محەمد جەواد زەریف شیانی وتووێژی نێوان ئەمەریکا و ئێران بە دوور نازانێت


وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی وتووێژێکیدا کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە وتووێژکردن لەگەڵ ئەمەریکادا ڕەت ناکاتەوە تەنانەت پاش ئەوەش کە ئەمەریکا لە هێرشێکدا قاسم سولەیمانی کوشت.

محەمەد جەواد زەریف لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵمانیدا دەڵێت " هەرگیز شیانی ئەوە ڕەتناکاتەوە کە خەڵکی ڕێگاکانی خۆیان بگۆڕن و ڕاستییەکان ڕەچاوبگرن" ئەو وتووێژە ڕۆژی هەینی لە تاران ئەنجام دراوە.

ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ساڵی 2018 وە ئاڵۆزتر بووە لەو کاتەوەی کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئەمەریکای کشانەوە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە. لەو کاتەوە ئەمەریکا چەندین سزای سپاندۆتەوە بەسەر ئێراندا.

بەڵام زەریف دەڵێت ئێران هێشتاش خواستی وتووێژی هەیە، هەرچەندە داواکارییەکانی پێشوی وڵاتەکەی دووپات کردۆتەوە کە سەرەتا دەبێت ئەمەریکا سزاکان هەڵبگرێت.

XS
SM
MD
LG