Accessibility links

پێکدادانی هێزەکانی ئاسایشی عێراق و خۆپیشاندەران لە بەغدا


هێزە ئاسایشیەکانی عێراق ڕۆژی شەممە بە فیشەکی ڕاستەقینە و گازی فرمێسکڕژێن هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران لە گوڕەپانی تەحریری شاری بەغدا. سەرچاوە ئاسایشی و پزیشکیەکان ڕادەگەیەنن بەلانی کەم 30 کەس بریندار بوون.

پێکدادانەکان دوای ئەوە ڕوویان دا کاربەدەستان دەستیان کرد بە لادانی بەربەستە کۆنکریتەکان لە نزیک گوڕەپانی تەحریر و پردی سەرەکی لە سەر ڕووباری دیجلە.

سەرچاوە ئاسایشیەکان هەروەها ئاماژەیان بەوەدا شەوی ڕابردوو لە شاری بەسرە کە دەکەوێتە باشووری عێراقەوە هێزە ئاسایشیەکان پەلاماری شوێنی خۆپێشاندانەکانی دژی حکومەتیان دا لەو شارەدا و بە بڵاوکردنەوە هێزەکانیان هەوڵیان دا ڕێگری بکەن لە کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران لە شوێنەکەدا.

سەرچاوەکان وتیشیان پۆلیس بەلانی کەم 16 کەس لە خۆپیشاندەرانیان لە شاری بەسەر دەستبەسەر کردوون.

ئەم هەڵمەتەی هێزە ئاسایشیەکان تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت مەلای شیعە مۆقتەدا سەدر ڕایگەیاند داوای لە لایەنگرانی کردووە چیتر بەشداری خۆپێشاندانەکانی دژی حکومەت نەکەن.

XS
SM
MD
LG