Accessibility links

سۆران داودی: لەسەر داواکاری کاربەدەستان خۆپیشاندێکی گەورەی کوردەکان لە کەرکوک دووادەخرێت


لە کاتێکدا بارودۆخی عێراق لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردۆوە بەهۆی خۆپیشاندانی ناڕەزایی و پاشانیش کوشتنی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئەمەریکادا لە عێراق، ئالۆزییەکی زۆی پێوە دیارە، لە هەمان کاتدا نیگەرانی ئاسایشی ناوچە جێناکۆکەکانیش زیاتر دەبن.

کاربەدەستان بە بەردەوامی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆرستییەکانی وەکو داعش دەخەنە ڕوو.

ڕۆژنامەوان سۆران داودی دەڵێت بڕیار وابوو ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانێکی کوردەکان لە شاری کەرکوک ئەنجام بدرێت بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر نایەکسانی لە دامەزراندنی مامۆستایانی عەرەب کورد و تورکومان کە گوایە 1500 مامۆستای عەرەب بەم دواییانە دامەزراون لەبەرامبەریشدا 500 کورد و 440 تورکومان دامەزراون.

بەڕێز داودی دەڵێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە کوردەکان پێیان وایە ئەم نایەکسانییەکی گەورەیە بەرامبەر بە کوردەکان بەڵام خۆپیشاندانەکەیان دووا خست لەسەر داوای کاربەدەستان بەهۆی نیگەرانییەکانی ئاسیشیەوە.

زانیاری زیاتر لەسەر مە وتووێژەدا ببیستن کە دەخیلی شەمۆ لەگەڵ ڕۆژنامەوان سۆران داودی ئەنجامی داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:30 0:00


XS
SM
MD
LG