Accessibility links

لە تورکیا پڕۆژەیەک بۆ دانپیانانی پەرستگا عەلەوییەکان ڕەتدەکرێتەوە


پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا (ئاک پارتی) و پارتی بزوتنەوەی نەتەوە پەرست ( مەهەپە) پڕۆژەیەکیان ڕەتکردۆتەوە بۆ دانپیانانی فەرمیانە بە پەرستگا عەلەوییەکان لە تورکیادا.

لە ساڵی 2014 وە دادگاکانی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەروپاو ژمارەیەک لە دادگاکانی تورکیا بە فەرمی هەندێک لەو پەرستگایانەیان پەسەند کردبوو.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئەستەنبوڵ مەم بۆتانی لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت نزیکەی 15 ملیۆن عەلەوی لە تورکیادا دەژین و داوای پاراستنی مافە ئاینییەکانی خۆیان دەکەن.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:55 0:00


XS
SM
MD
LG