Accessibility links

ڕامبود لوتفپور: پێویستە لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵوگۆڕ لە خۆیاندا بکەن و دەرفەت بە دەموچاوی نوێ بدەن


شیکەرەوە باس لە هەلومەرجێکی نوێ دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە پەیوەندیش بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

پەرەسەندنی ڕووداوەکان خێران و ئەگەرەکانی ئەو ڕووداوانەش بە دوای خۆیاندا دەیانهێنن لێکدانەوەی جیاوازیان بۆ دەکرێن.

سەبارەت بەئێران یەکێک لە پرسەکان ئەوەیە؛ ئایا لایەنە سیاسییە ئۆپزسیۆنەکان لە ئێراندا و بەتایبەتیش ئۆپزسیۆنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چەندێک ئامادەی ئەو گۆڕانکاریانەن و چەندێک توانیویانە ئامادەکاری بۆ پڕۆژەی نوێ بکەن لەسەر بنچینەی ئەگەر و نەگەرەکانی ئەو گۆڕانکاریانە.

ڕامبود لوتفپور، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکرات دەڵێت مانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی نەبوونی ئۆپزسیۆنێکی بەهێز و ڕژدە چ لە نێو کورددا و چ لە نێو غەیرە کووردیشدا و دەشڵێت دیارە کۆماری ئیسلامی ئێران پلان و پڕۆژەی هەبوو بۆ نەهێشتن و لاوازکردنی ئەم ئۆپزسیۆنە، وەک لێدانی کەسە سەرەکییەکان و کوشتنی ڕێبەرانی ئۆپزسیۆن، هەروەهاش پاڵپێوەنانی ئۆپزسیۆنەکان بۆ دەرەوەی سنورەکانی ئێران.

بەڕێز لوتفپور سەبارەت بە کێشەکانی ناو ئۆپزسیۆنی کوردی لە ڕۆژهەڵات دەڵێت یەکێک لە گرفتە هەرە سەرەکییەکان دابەشبوونی لایەنەکانە کە وەهای کردووە پەڕتەوازەیی دروست بکات لەناو ئۆپزسیۆنی کوردیدا و دەشڵێت بوونی ئەو هێزە ئۆپزسیۆنانە لەناو هەرێمی کوردستاندا هۆکارە بۆ ئەوەی دەستەوەستان بن و جوڵەی نەمێنێت بەهۆی ئەو ڕۆڵ و کاریگەریانەی ئێران هەیەتی لە هەرێمی کوردستان و لە تەواوی عێراقیشدا.

ئەم ئەندامەی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکرات دەڵێت کێشەیەکی تریش لەناو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراندا کێشەی ڕێبەرە، بەو مانایەی کەسێک بتوانێت زەمینەیەک بڕەخسێنێت بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان.

کەمپینێک دەستپێکراوە وەک هەوڵێک بۆ یەکگرتنەوەی ئەو لایەنانەی پێشتر لێکترازانی تیادا ڕوویداوە، بەڕێز لوتفپور یەکێکە لە ئەندامانی ئەو کەمپینە و دەڵێت هەموو هەوڵێک دەدەین تا قەناعەت لەناو لایەنە دابەشبووەکاندا دروست بکەین کە پێویستە یەکبگرنەوە، لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر لە دەرەوەی لایەنەکان و تەنانەت ئەندامی حزبەکانیش کە لە نێوەندی بڕیارداندا نین لەگەڵ یەکگرتنەوەدان و بڕوایان بەوەیە کە ئەم ڕەوشەی ئێستا پێویستی بە یەکڕیزیی هەیە، بەڵام وەک دەڵێت ئەو درک و هەستە لەناو سەرکردایەتی حزبەکاندا نابینین ولەگەڵ هەموو هەوڵەکانی بۆ یەکگرتنەوە دەدرێن بەڵام سەرکردەکان کەلێنەکان گەورەتر دەکەن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز لوتفپور باسیش لەوە دەکات پێیوانییە ناوەندی هاوکاری نێوان لایەنە کوردستانییەکانی ئێران بتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت چونکە وەک دەڵێت تەنها شتێکی سیمبۆلییە و لە ڕووی کردارییەوە شتێکی ئەوتۆی لێ نەبینراوە و دەشڵێت ئەو لایەنانە لە هیچ شتێکدا یەکتریان قەبوڵ نییە، لە کاتێکدا هەردوو دیموکراتەکان یان هەردوو کۆمەڵەکان دان بە بوونی یەکتردا نانێن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:57 0:00


XS
SM
MD
LG