Accessibility links

بەهۆی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردووی ئێران بۆ سەر عێراق 11 سەربازی ئەمەریکایی زیانیان پـێکەیشتووە


لەشکری ئەمەریکا ڕایگەیاند 11 سەربازی ئەمەریکایی لە نەخۆشخانەن پاش ئەوەی دووچاری حاڵەتی "مێشک شڵەقانبوون" دووابەدووای هێرشە موشەکیـیەکەی هەفتەی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئەو بنکە سەربازیانەی کە هێزەکانی ئەمەریکای لێن لە عێراق.

هێرشە موشەکییە بالاستیکیەکانی ئێران بۆسەر دوو بنکەی سەربازی عێراق لە تۆڵەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەیکا کرا کە فەرماندەی باڵای هێزەکانی قودسی ئێران قاسم سولەیمانی تیادا کوژرا.

کاپتن بـێڵ ئەربان گوتەبێژی سەرکردایەتی نێوەندی لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە کاتێکدا کە هیچ سەربازێکی ئەمەریکایی لە هێرشەکانی 8 ی مانگی یەک بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەل ئەسەد نەکوژراون، بەڵام چەند سەربازێک بەهۆی نیشانەکانی شڵەقانی مێشکیان لەو هێرشەدا هێشتا چارەسەریان بۆ دەکرێت."

ئەو سەربازانە لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا و کوەیتن.

ئەربان گوتیشی " هەر کاتێک چارەسەرییەکەیان کۆتایی هات چاوەڕوان دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق."

سەرۆک دانۆڵد ترامپ پاش هێرشەکانی ئێڕان ڕایگەیاند هیچ سەربازێکی ئەمەریکایی لەو هێرشانەدا بریندار نەبوو.

XS
SM
MD
LG