Accessibility links

قەتەر هەوڵ دەدات نێوەندگیری بکات بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە عێراق


وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند قەتەر هەوڵ دەدات ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت هاوکاتی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان دووابەدووای ئەوەی لە هێرشێکی ئەمەریکادا قاسم سولەیمانی فەرماندەی باڵای هێزی قودسی ئێران لە عێڕاق کوژراو نائارامییەکی نوێی خستە ناوچەکەوە.

لە میانەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ بەغدا، محمەد بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی گوتی قەتەر پەیوەدنی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و جیهانی دروست دەکات لە هەوڵێکدا بۆ هێورکردنەوەی ناکۆکییەکان. سەردانەکەی بۆ عێراق چەند ڕۆژێک پاش ئەوە سەردانێکی ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بوو بۆ تاران.

ئەلسانی گوتی " قەتەر پێکەوە لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی دۆستی، هەوڵ دەدات ئاستی ئاڵۆزییەکان کەم بکاتەوە. ئێمە پەیوەندی نێونەتەوەیمان دروست کردووە بۆ ڕاوێژکردنی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی برایانمان". ئاسانی لە میانەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد ئەلحەکیم گوتیشی " ئەمڕۆ ئێمە ئێمە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکان بەدی دەکەین و هیوادارین ئەمە بەردەوام بێت."

چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ئال سانی لەگەڵ سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەر عادل عەبدولمەهدی و سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح کۆببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد ئەلحەکیم گوتی " ئێمە تاوتوێی ڕێگەکانمان کرد بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە هەرێمەکەماندا و ئێمە هەوڵی هاوشێوەو هاوبەشمان هەیە لەگەڵ دۆستەکانمان لە ئێران و ئەمەریکاش. و وتووێژەکانمان لەسەر بنەمای ئەوە دەبێت عێراق نەبێت بە گۆڕەپانی شەڕ."

XS
SM
MD
LG