Accessibility links

ماکرۆن بەهیوایە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفەریکا بمێننەوە


ئیمانویل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا ئومیدی خواست بتوانێت قەناعەت بەدۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا بکات هێزەکانی لە ئەفەریکا بهێڵێتەوە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئیسلامییە تۆندڕەوەکان لەم دەمەی ئەمەریکا بیر لەکەمکردنەوەی هێزەکانی دەکات لەو کیشوەرەدا.

ماکرۆن پاش کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لە گەڵ وڵاتانی کەناری ئەفەریکا لە یۆ لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا گوتی هیوادارە قەناعەت بە سەرۆکی ئەمەریکا بکات بەوەی دەکرێت بەڕەنگاربوونەوەی تیرور لەو هەریمەشدا بەڕیوەبچێت و نابێت دۆسی لیبیا لە ڕەوشەکە لە کەنار و ناوچەی دەریاچەی تشاد جیابکرێتەوە.

شایانی باسە ئەمەریکا نزیکەی حەوت هەزار سەربازی لە ئەفەریکا هەیە کە لەگەڵ لەشکری نیشتیمانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکەن دژ بە تۆندڕەوان بەتایبەتی لە سۆماڵ.

XS
SM
MD
LG