Accessibility links

ئەحمەد حاجی ڕەشید: بڕیاری پەرلەمان کە تایبەت بوو بە هێزە بیانییەکان مەرج نییە جێبەجێبکرێت


هاوکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە عێراق بۆتە مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان، خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی دەربڕینیش بەردەوامن.

خۆپیشاندەران هێشتاش سورن لەسەر داواکانیان بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵاتەکەیان، لە کاتێکدا حکومەت حکومەتێکی کار بەڕێکەرە و هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هاوڕاییەک دروست نەبووە لە نێوان شەقامی عێراقی و لایەنە سیاسییەکانی بەشدارن لە پرۆسەی سیاسی وڵاتەکەدا بۆ دیاریکردنی کەسێک تا حکومەتی نوێ پێکبهێنێت و بتوانێت زەمینەیەک بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا بڕەخسێنێت.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت عێراق لە قەیرانێکی زۆر قوڵدایە و ژمارەیەک ڕەهەندیشی هەن، لەوانە سیاسی و بەڕێوەبردن و هەروەها ئابوریش و دەشڵێت وەها چاوەڕوان دەکرا لەمڕۆ هەینیدا خۆپیشاندانی یەک ملیۆن کەسی بکرایە، بەڵام نەتوانرا ئەو ژمارەیە کۆبکرێتەوە لەبەر ژمارەیەک هۆکار کە یەکێکیان ئاڵۆزکارییەکانی ئەم دواییەیە بەهۆی موشەکباران کردنەکانەوە.

بەڕێز حاجی ڕەشید، سەبارەت بە چەمکی هاوڵاتیبوون لە نێو بەشێکی زۆریدەستەبژێری سیاسی عێراقدا ئاماژە بەوە دەکات کە بە دڵنیاییەوە لە عێراقی ئەمڕۆدا گرفتی هاوڵاتیبوون هەیە و دەڵێت لە ئێستادا هێزە سیاسییەکان دابەشبوون بەسەر دوو تەوەردا و بە هاوڕێیانی ئێران و هاوڕێیانی ئەمریکا ناودێر دەکرێن، لەکاتێکدا دەبوایە دۆسێی نیشتمانییەکان و کارکردن لەسەر ئەو دۆسێیانە هەمووانی یەکبخستایە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەحمەد حاجی ڕەشید ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەو دەنگدانەی لەم ماوەیەی ڕابردوودا لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا کرا سەبارەت بە هێزە بیانییەکان، هەموو ئەو هێزە بیانیانە دەگرێتەوە کە لە عێراقدان و دەشڵێتلەو بڕیارەی پەرلەماندا باس لە هەموو هێزە بیانییەکانی ناو عێراق کراوە، نەک هەر تەنها هێزیکی دیاریکراو.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:48 0:00

XS
SM
MD
LG