Accessibility links

کاردانه‌وه‌کانی خەڵکی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی قاسم سوله‌یمانی


کوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیش جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌ستی تری حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه‌کانی تر، کاردانه‌وه‌ی زوری به‌دوای خویدا هێنا، ئازاد جوڵا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌کانی یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان له‌ هه‌ولێر بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریگا گووتی تا دێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان توندترده‌بن له‌مه‌شدا گه‌لانی عێراق زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن پێویسته‌ گه‌لانی عێراق له‌ ژێر رکێفی ئێران بێته‌ ده‌رێ، هیچیان نایانه‌وێ شه‌ڕه‌که‌ بخه‌نه‌ ماڵی خویانه‌وه‌ کوردیش پێویسته‌ یه‌کریزی خوی رابگه‌یه‌نێ هه‌وڵ بدات کۆبوونه‌وه‌ی چڕ بکات له‌ نێوان حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و دامه‌زراوه‌ ره‌سمیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پلانیان هه‌بێت بۆ ئه‌م بارۆدوخه‌ی ئێستای نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا و به‌تایبه‌تی له‌ بارۆدوخێکیوه‌هادا داعش ڕه‌نگه‌ به‌هێزبێته‌وه‌.

کارۆخ خوشناو سه‌رۆکی ئینستیتیوتی ئه‌مه‌ریکی کوردی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گووتی له‌ناوچوونی کاره‌کته‌رێکی وه‌کو قاسم سوله‌یمانی شکانی بڕبڕه‌ی پشتی ئێرانه‌ چونکه‌ قاسم سوله‌یمانی ڕاسته‌وخۆ ئه‌جیندای ئێرانی جێبه‌جێ ده‌کرد له‌ عێراق و سوریا و لوبنان ئه‌م کرده‌وه‌ سه‌ربازیه‌ی که‌ به‌شێوه‌یه‌کی‌ راسته‌وخۆ له‌ ژێر فه‌رمانی ترامپ ئه‌نجامدرا ئه‌مه‌ هه‌م په‌یامێکی پێبوو بۆ ئێران هه‌م بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریکاش بۆ ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریکیش، بۆ ئێران ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت په‌یام بداته‌ ئێران که‌ ئێران نابێت چیتر باڵا ده‌ست بێت له‌ عێراق و سوریا و لوبنان و هه‌روه‌ها بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریکاش دونالد ترامپ په‌یامێکی نارد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا دونالد ترامپ ده‌یه‌وێ متمانه‌ی ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریکی به‌ده‌ست بێنێته‌وه، عێراق به‌ره‌و تونێلێکی تاریک ئاراسته‌ ده‌بێت داهاتووی عێراق داهاتوویه‌کی ئاڵوزه‌‌، ململانێی ئه‌مه‌ریکا و ئێران به‌ره‌و قۆناغی ئاڵوزی و شه‌ڕ و پێکدادانی فراوانی سه‌ربازی ئاراسته‌ ده‌کرێت له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئێمه‌ قۆناغێکی نوێ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران ده‌بینین و حه‌شدی شه‌عبیش ئێستا له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ وڵامدانه‌وه‌.

ئارتین جه‌لال کادیری پێشکه‌وتووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گووتی ئه‌مه‌ پێشێلکردنی سه‌روه‌ری عێراقه‌به‌ڵام پێش ئه‌م ڕووداوانه‌ سه‌روه‌ری عێراق به‌ چه‌ندینجۆری تر پێشێلکراوه‌ و سه‌روه‌ریه‌که‌ی شکێنراوه‌ و هیچ حسابێک بۆ سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی عێراق نه‌کراوه‌،سیاسیه‌کانی عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌سهه‌ڵات و حوکمرانیان به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ دوای ڕووخانی رژێمی به‌عسه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ رۆلێکی ئیجابی بگێرن له‌ هاوسه‌نگ راگرتنی هاوکێشه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌ گه‌ڵ وڵاتان ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌کان که هێز گه‌لێک وه‌کو‌ هێزه‌کانی ئێران له‌ عێراق جمۆجوڵیان هه‌بێت که‌ ئه‌م کێشه‌ و بارگرژیانه‌یان لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ ئێمه‌ به‌گشتی نیگه‌رانین له‌م دۆخه‌ هیوادارین سه‌رکردایه‌تی سیاسی عێراق به‌ کورد و شیعه‌ و سوننه‌وه‌ بتوانن هاوسه‌نگی راگرن که‌ چیتر خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ نه‌بێته‌ قوربانی.

هونه‌ر باڵه‌کی هاووڵاتیه‌کی کوردی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تیه‌ که‌ هاوسنورن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وه‌کو هاووڵاتیه‌کی کورد دڵخوشه‌ به‌و هه‌واڵه‌ی که‌ کوژرانی سه‌رکرده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها سوپای پاسداران چونکه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که نێو ماڵی کورد و‌ هه‌روه‌ها گه‌نجی کورد به‌ده‌ستی ئه‌م سه‌رکردانه‌ کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌ یاخود له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاوه‌کو هه‌رێمی کوردستانیش کاریگه‌ریه‌کی ته‌واویان به‌سه‌ر هه‌ژمونی هه‌رێمی کوردستان هه‌بووه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌وا به‌به‌رده‌وامی کێشه و ململانێ‌ نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌دا هه‌بێت و ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مه‌ریکا کردی ده‌بێت هه‌موو کورد پێی دڵخوش بێت و نێو ماڵی کورد زیاتر یه‌کبگرێت.

please wait
Embed
ahmed
by VOA

No media source currently available

0:00 0:04:59 0:00


XS
SM
MD
LG