رۆژی هەینی لە بۆردومانێکی ئاسمانی ئەمریکاییەکاندا ریبەرێکی لەشکری ئێران بە ناوی قاسم سولەیمانی و چەند کەسێکی دیکە کوژران، بەڵام کاردانەوەیەکی گەورەی دروستکرد لەجیهان و ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایگەیاند کە ئەنجومەنەکە گەیشتوەتە بڕیارێک سەبارەت بە شێوازی وەڵامدانەوەی ئێران دژ بە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەهۆی کوشتنی جەنەڕاڵ قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس ی سوپای پاسدارانی ئێرانی ، بەڵام ئەنجومەنی ئاماژەپێدراو جۆری ئەو کاردانەوەیەی دژ بە ئەمەریکا دەیگرێتەبەر ئاشکرای نەکرد.
نوێنەری پێشووی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی " قاسم سولەیمانی تیرۆریست بوو، دەستی سووربووە بە خوێنی ئەمەریکییەکان. دەبێت هەموو ئەوانەی کە هەوڵ بۆ ئاشتی و دادپەروەری دەدەن مردنی ئەویان پێخۆش بێت. شانازی بە سەرۆک ترامپەوە دەکەم ئەم هەنگاوە ڕاستەی ناوە."
سەرکردەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران موحسن ڕەزائیش وتی " قاسم سولەیمانی چووەوە بۆ لای برا شەهیدەکانی، تۆڵەیەکی بە زەبر لە ئەمەریکا دەکەینەوە."
بۆ بەرنامەی تیرێژی دەنگی ئەمریکا یەحیا بەرزنجی وتوێژی لەگەڵ شارەزای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دکتۆر سەردار عەزیزدا سازکردووە.