Accessibility links

شەماڵ بەشیری: کوشتنی قاسم سولەیمانی گوزارە دەکات لە پێداگری ئەمەریکا لە مانەوەی لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست


ShamaL Bashiri
ShamaL Bashiri

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مرۆڤ نازانی شنە با لە کوێەوە هەڵدێت و گەردەلول و باو و هۆزێک درووسی دەکات. ئاخۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی چاوڕوانکراوو بوو؟

ئەمەریکا هەمیشە لە تواناێدا بوە کارێکی لەو جۆرە ئەنجام بدات، بەڵام نە لە کاتی بەرێوەبەرایەتی پێشوودا و نە تا ئێستاش ئەم کارە ئەنجام نەدرابوو. ئایا لەبەر ئەوەی کارەکە وا ئاسان نەبوە یان بارودۆخەکە گونجاو نەبوە؟

ئێران لە زۆر روەوە وڵاتێکی بە توانادایە و لەوانەیە خاوەنی دەیان قاسم سولەیمانیدا بێت، موستەفا چمران ڕوێشت، کەسێک وەکو سولەیمانی جێگای گرت، سولەیمانی چوو، ئیسماعیل قائایی جێگای گرتەوە، کە هەر هەموویان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵی بەرچاویان هەبوە. ئاخۆ مردنی سولەیمانی چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر چالاکیەکانی ئێڕاندا چ لە عێراق وە یاخود رۆژهەڵاتی ناوەراست؟

لە رووێ دیپلوماسی و لەشکەریەوە، چ کاریگەریەکی لەسەر مانەوەی ئەمەریکا لە عێراقدا هەیە؟

بەو پێیەی بەشێکی هەرە گەورەی هەرێمی کوردستان گوایە لە ژێر هێژموونی ئێراندایە، ئەم رووداوە چ کاریگەریەکی لسەر هەرێم هەیە؟

ترامپ دەڵێت ئێمە ئەو کردارەمان ئەنجام دا بۆ ئەوەی شەڕێک ڕابگرین نەک دەستپێکردن بە شەڕێک، بەڵام هەندێک دەڵێن زۆر جار لە تریشقەیەکەوە ئاگرێکی گەورە درووست دەبێت، ئایا ئەگەری ئەو ئاگرە گەورە هەیە؟

Qasem Soleimani
Qasem Soleimani

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا قاسم سولەیمانی لە درێژایی 15 – 20 ساڵی رابوردوودا یەکێک لە دەگمەن سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی بوە لە دووای خامەنەیی کە زۆرترین باسی لەسەر کراوە و مشت و مڕێکی زۆر لەسەر ڕۆڵی ئەو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کراوە، ئەو بەو ڕۆڵەی کە لە ئەفغانستان، عێراق، لوبنان، سوریا و فەلەستین بینیویەتی و قەڵایەکی گەورەی لە دەوری کۆماری ئیسلامئ سازکردووە، بێگومان کاریگەریەکی یەکجار زۆری هەبوە لە پاراستنی قەوارە و دەسەڵاتی سیاسی ئێران هەم لە ناوخۆێ وڵاتدا وە هەم لە دەرەوەی وڵاتدا، هەر بۆیە چاوڕوانکراو بوو کەسێکی ئاوها هەمیشە ئامانجی ئەو هێزانە بێت کە نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانن، بۆیە ئەمە شتێکی چاوەڕوان کراوو نەبوو، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەکراوو بوو لەو کات و زەمانەدا کە ئەم کردەوە ئەنجام درا".

کاک شەـاڵ هەر وەها دەڵێت " کەسایەتیەکی وەکو قاسم سولەیمانی کە سومبولی ئایدیۆلۆژیا و دەسەڵات و خەتی فیکری کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، بێگومان کوشتنی کەسێکی ئاوها هەم شتێکی ئاسان نییە لە بواری سیاسی و دەرئەنجامەکانی ئەوەندە نا روونن کە لە هەموو کاتدا ناتوانرێت کەسێکی ئاوها لە ناو ببردرێت، بەڵام هۆکاری ئەوەی کە بۆ پێشتر نەکراوە ئێستا کراوە، پێیم وایە ئەمە گوزارە لە ئاستی بەرزبونەوەی ناکۆکی و قەیرانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ".

کاک شەماڵ دەشڵێت " لەم قوناغەدا لە لایەن ئەمەریکاوە پێویستی بە کاردانەوەیەک هەبوو بەرامبەر بەو بارودۆخەی لە ئارادایە لە لایەن ئەمەریکاوە نیشان بدرێت کە ئەمەریکا ئامادە نییە دەست لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەربدات و بریار وایە لەم جوگرافیا سیاسیەدا بمێنێتەوە، هەربۆیە کوشتنی قاسم سولەیمان گوزارە دەکات لە پێداگری ئەمەریکا لە مانەوەی لە عێراق و لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و لە هەمان کاتتدا گوزارە دەکات لە پێداگری ئەمەریکا بە سنووردارکردنی دەسەڵات و سەرەرۆێ کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:34 0:00


XS
SM
MD
LG