Accessibility links

بنجەمین نەتەنیاهو: ئەمەریکا مافی خۆیەتی قاسم سولێمانی بکوژێت


لە وتەکەیدا ئەوەی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوکردەوە بنیامین نەتەنیاهو ئەمڕۆ گوتی؛ وڵاتەیەگرتوەکانی ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات بە کوشتنی قاسم سولێمانی فرماندەی باڵای ئێرانی .

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی هەرچۆن ئیسرائیل مافی بەرگری لە خۆکردنی هەیە ، بەهەمانا شیوە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاش ئەو مافەی هەیە ، ناوبراو گوتیشی قاسم سولێمانی بەرپرسیارە لە کوشتنی هاوڵاتیانی ئەمەریکایی و هەروەها چەندان کەسی دیکەی بێتاوان و ئامەژەی بەوەشکرد کە قاسم سولێمانی پلانی زیاتری بۆ کوشتنکاری دادەڕشت.

ئەم لێدوانەی بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە فرۆکەخانەی یۆنان بوو دوای ئەوەی بەخێرایی کۆتای بە گەشتەکەی هێنا و گەڕایەوە بۆ ئیسرائیل. نەتەنیاهو گوتیشی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ شایستەی ستایش کردنە بۆ بە خێرایی ئەنجامدانی کاری کوشتنی ئەو فرماندە باڵایەی ئێرانی واتە قاسم سولێمانی.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی وتەکەیدا گوتیشی ئیسرائیل بەوپەڕی توانای خۆیەوە و بە توندی پشتیوانی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەکات و دەشڵێت ئەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەیانکات خەباتە لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و هەروەها بەرگری لەخۆکردن.

XS
SM
MD
LG