Accessibility links

دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ئارامە


بارودۆخی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ئارامتر بوو ڕۆژێک پاش ئەوەی گروپە چەکدارەکانی کە ئێران پشتیوانیان لێ دەکات ناوچەکەیان چۆڵ کرد.

ئەمەش پاش دوو ڕۆژی ئاڵۆزی و ڕووبەڕووبوونەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەکە لە کاتێکدا پشتیوانانی گروپەکانی سەر بەئێران لەوێ ناڕەزاییان لەمەڕ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەی گروپێکی چەکداری سەر بە ئێڕان لە عێراق دەردەبڕی.

ئەو هێرشە ئاسمانیانەی لە عێراق و لە سوریا دژ بە کەتایب حزبوڵا ئەنجام دران، وەڵامێک بوو بۆ کوشتنی کارمەندێکی گرێبەستی ئەمەریکا کە بنکەی سەربازی K-1بە موشەک.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ڕێبەری کەتایب حزبوڵا و ئەوانی تری کە بە " تیرۆرست" ناودێریانی کرد تاوانبار دەکات بۆ داڕشتنی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا.

لە هەمانکاتدا کاروبارەکانی کۆنسۆڵخانە ڕاگیران و وەزارەتی دەرەوە هۆشداری دا بە هاووڵاتیانی ئەمەریکا لەو ناوچەیە دوور بکەونەوە.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران براین هوک ڕۆژی چوارشەممە بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN ی ڕاگەیاند " دیپلۆماتەکانمان و باڵیۆزخانەکەمان پارێزراون." بەڵام پەنتاگۆن 750 سەربازی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن لە هەوڵێکدا وەکو وەزیری بەرگری مارک ئەسپەر دەڵێت " کردارێکی بەجێ و هۆشیاری پێشوەخت."

هاوکات وەزیری دەرەوە مایک پۆمپەیۆ گەشتەکەی بۆ پێنج وڵاتی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا دوواخست کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی لە ئۆکرانیاوە دەستپێبکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی گوتی پێویستە مایک پۆمپەیۆ لە واشنتن بێت بۆ ئەوەی بەردەوام چاودێری بارودۆخەکەی عێراق بکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە پارێزراوی ئەمەریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

XS
SM
MD
LG