Accessibility links

هەرێم کەمال ئاغا: عێراق نەیتوانی لە نێوان ئەمەریکاو ئێران بێلایەنی خۆی ڕابگرێت


لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابوردوودا چەکدارانی سەر بەو گروپانەی کە ئێران پشتیوانیان دەکات بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا دژ بە کەتایب حزبوڵا لە عێراق، دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە بەغدا گرتبوو.

ڕۆژی چوارشەممە پاش داواکارییەکی حەشدی شەعبی لایەنگرانی ئەو گروپە لەبەدەم باڵیۆزخانەکە کشانەوە.

ئەو خۆپیشاندانە بووە هۆی زیادکردنی هێزە ئاساییشیەکانی ئەمەریکا لە بەغدا بۆ پاراستنی ستافی باڵیۆزخانەکە. حکومەتی ئەمەریکا دەڵێت ئێمە مافی ئەوەمان هەیە بەرگری لە کارمەندەکانی خۆمان لە عێراقدا بکەین ئەمەش لە کاتێکدایە گرێبەستێکی حکومەتی ئەمەریکا بەهۆی هێرشی موشەکی گروپی کەتایب حزبوڵا لە ڕۆژی هەینی ڕابوردوو لە بنکەی لەشکری K1ی کەرکوک کوژرا و پاشان ئەمەریکاش ڕۆژی یەکشەممە بە هێرشی ئاسمانی وەڵامی دایەوە. بەڵام حکومەتی عێراقی دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا پێشێلکاری بووە لە سەروەری خاکی عێراق.

هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دژی یاسای نێونەتەوەییە و بەشێکە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە عێراق و حکومەتی عێراق نەیتوانیوە لەو ناکۆکیانەدا بێلایەنی خۆی ڕابگرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:00 0:00


XS
SM
MD
LG