Accessibility links

لوقمان غەفور : لەو باوەڕەدام ئەبومەهدی موهەندیس و هادی عامری و قەیس خەزعەلی و فالح فەیاز دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە


Luqman Ghafur
Luqman Ghafur

لەدوای هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵا لە عێڕاق و کوژرانی 25 چەکداری سەر بەو هێزەی حەشدی شەعبی کە سەر بەئێرانن، وەک پەرچەکرداری ئەو هێرشەی ئەمریکا

لایەنگرو ئەو بەرپرسانەش کە دەڵین نزیکایەتیان لەگەڵ ئێراندا هەیە، چوونە بەردەم باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدادو بارگرژی و ئاڵۆزی هاتە کایەوە کە سەرەڕای زیان گەیاندن بە باڵیۆزخانەکە، چەندین دروشمیان دژ بە ئەمریکاو مانەوەی لە عێڕاق دەربڕی و دۆخەکەش بەردەوام بوو تاوەکو بەرپرسانی باڵای عێڕاقی ئەو خۆپیشاندانانەیان بڵاوە پێ کرد.

لەبەرامبەر ئەو ئاڵۆزبوونەش ئەمریکاش بە نیازە 2000 سەربازی تر رەوانەی عێڕاق بکات و ژمارەی سەربازاکانی لە عێڕاق بگەیەنێتە 7000 سەرباز، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی کە عێڕاق نەیتوانیوە پارێزگاری لە باڵوێزخانەکەیان بکات.

ئەم مژارە گەرمە بابەتی تاوتوێکردنی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی روانگەیە، کە تێیدا لوقمان غەفور وەک یەکێک لەو رۆژنامەوانە دیارانەی زۆر وورد لە میدیا ئەمریکییەکان دەڕوانێت.

لوقمان لای وایە "فرسەتێکی باش درایە ئەمریکا کە هێزی زیاتر رەوانەی عێڕاق بکات".

لە ماوەی رابردوو، لە چەندین بۆنەدا هەندێ لایەنی سیاسی داوای دەرکردنی ئەو 5000 سەربازانەیان دەکرد کە بە هۆکاری شەڕی داعش یارمەتی عێڕاقیان داوەو لەعێڕاق ماونەتەوە، بەلام وەک لە وتوێژەکە ئاماژەی پێداوە "رەنگە ئەو 2000 سەربازەی وەک دەوترێت رەوانەی عێڕاقی دەکەن زیاتریش ببێت".

ئەم رۆژنامەوانە سەبارەت بەوەی تا چەند مەترسییە عێڕاق شەڕی بە وەکالەت بۆ ئێران بکات، دەڵێت "لە نێو ماڵی شیعەشدا ئەو یەکگرتوییە نییە کە لەگەڵ ئەو گوتارەدابن، بەڵکو چەند گروپێکن کە سەر بە ئێراننو هەموو پرسوڕایەکیان لە ئێرانەوە وەردەگرن، ئەمریکاش لەو گروپانەی داوە، عێڕاق دەرەقەتی ئەو ململانێیە نایەت، بەڵام دەبێت ئەوە لە یاد نەکەین ئێران رژێمێکە دەیەوێت عێڕاقیش وەک ئێران لێ بکات".

لەبەشێکی تری بەرنامەکە باس لە چارەنووسی ئەو سەرکردانە کراوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپیۆ ئاماژەی بەوەداوە کە وێنەی ئەو بەرپرسە عێڕاقیانە بڵاو کراوەتەوە کە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکادا بوون لە بەغداد، لوقمان لەو بارەیەوە دەڵێت "بەرای من ئەوانە هادی عامری وقەیس خەزعەلی و ئەبو مەهدی موهەندیس و فالیح فەیاز دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە."

فەرموون گوێبیستی تەواوی بەرنامەکە بن لەم فایلە دەنگییەی خوارەوەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:37 0:00


XS
SM
MD
LG