Accessibility links

کاربەدەستانی عێراق وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پاراستنی ئەمەریکاییەکان دڵنیادەکەنەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی سێسەممە ڕایگەیاند، ڕێبەرانی عێراقی، لە پاش هێرشەکە خۆپیشاندەران بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ متمانەی پاراستی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەو خودی باڵیۆزخانەکەیان داوە.

پۆمپەیۆ لە ئۆفیسی خۆیەوە لە واشنتن، لەگەڵ سەرۆک وەزیری کاربەڕێکەر عادل عەبدولمەهدی و سەرۆک بەرهەم ساڵح بە جیاجیا قسەی کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مۆرگن ئۆرتێگس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " وەزیری دەرەوە ڕوونی کردەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خەڵکی خۆی دەپارێزێت و بەرگرییان لێدەکات کە لەوێن بۆ پشتیوانی کردن لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق.عادل عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵحیش هەردووکیان وەزیری دەرەوەیان دڵنیاکردۆتەوە بەرپرسیارییەکانیان زۆر بە ڕژدی وەردەگرن بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی کارمەندەکان و باڵەخانەکەی ئەمەریکا."

XS
SM
MD
LG