Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئێران بە هێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق تاوانبار دەکات


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئێران تاوانبار دەکات بۆ پێشێلکردنی سنوری باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و دوا لە عێراق دەکات بالیۆزخانەکە بپارێزێت. سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە تویتیکدا ڕایگەیاند " ئێران کارمەندێکی گرێبەستی ئەمەریکای کوشت و ژمارەیەکی زۆرتری بریندار کرد. ئێمە بە توندی وەڵاممان دایەوە و هەمیشە وا دەکەین. ئێستا ئێران هێرشێک بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ڕێکدەخات. ئەوان بە تەواوەتی بەرپرسیار دەکرێن. جگە لەوەش ئێمە چاوەڕوان دەکەین عێراق هێزەکانی بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکە."

دەیان ئەندامی گروپی چەکداری شیعەی عێراقی و پشتیوانایان ڕۆژی سێشەممە چوونە نێو حەوشەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەرگاری سەرەکی باڵیۆزخانەکەیان شکاندووە و گڕیارن لە شوێنی پێشوازی کردنەکە بەرداوە، ئەمەش بووە هۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕژێن و دەنگی تەقە.

پەیامنێری ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد لە شوێنی ڕووداوەکە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە دووکەڵی بینیوە لە ناو باڵەخانەکەوە بەرزبۆتەوە و بەلایەنی کەم سێ سەربازی ئەمەریکاشی لەسەربانی باڵەخانەی سەرەکی باڵیۆزخانەکە بینیوە. ئەو پەیامنیرە گوتوشیەتی گڕ لە شوێنی پێشوازی کردن لەلایی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکان بەرز بوبۆوە، بەڵام ڕوون نەبوو هۆکارەکەی چی بوو. کابرایەکیش بە بڵندگۆ هاواری دەکرد و دوای لە خەڵکەکە دەکرد نەچنە نێو باڵەخانەکەو دەیگوت " پەیامەکە گەیشت."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی لەو ڕووداوەدا ڕانەگەیەندراوە.

XS
SM
MD
LG