کاربەدەستان لە سۆماڵیا دەڵێن ڕۆژی شەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ تەقییەوە بە هۆی بە هێزی تەقینەوەکە و شوێنە قەرەبالغەکەوە بەلایەنی کەم 67 کەس گیانیان لە دەستدا ، کە زۆربەیان خوێندکاری زانکۆ بوون.
تەقینەوەکە لە خاڵێکی بەیەکەوە بەستنی قەرەبالغ لە باشووری ڕۆژئاوای پایتەختی سۆماڵیا ڕوویدا ، کە شوێنێکی هاتوچۆی قەرەباڵغە بەهۆی خاڵی پشکنینی ئاسایش و نوسینگەیەکی باج.
بریندارەکان لەو شوینە گوازرانەوە هەروەها بەهۆی بە هێزی تەقینەوەکە پاشاوەی چەندین پارچەی ئۆتۆمبێل لە دوای تەقینەوەکە جێ ماون.
هێرشی لەم جۆرە بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو زۆر جار لە مەقادیشۆ ڕوویداوەو لەلایەن چکدارانی ئەلشەبابی سەر بە ئەلقاعیدەوە بەرپرسیارێتی لەئەستۆ گیراوە. بەڵام تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە کوشندەترین تەقیەنەوە بووە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوودا.
پۆلیس دەڵێت زۆربەی ئەوانەی کوژراون وا باوەڕدەکرێت خوێندکاری زانکۆ بن لەناو ئەو پاسەی کە بەر تەقینەوەکە کەوت، هەروەها 2 هاوڵاتی تورکیش لەنێو کوژراوەکاندان.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری فریاکەوتن عبدول قادر عبدول ڕەحمان حاجی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت بە پێی ئامارەکانی بەردەست ئێمە کەتوون 67 کەس کوژراون و 70 کەسی تریش بریندار بوون.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری پۆلیس ئیبراهیم محەمەد هێرشەکەی وەک وێرانکاری ناوبرد.
هەروەها گوتیشی ئەو 2 هاوڵاتیە تورکەی بونەتە قوربانی ئەندازیاری دروست کردنی رێگاو بان بوون.