Accessibility links

هاوژین عومەر: کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق دەبێت سەربەخۆ بێت


هاوژین عومەر

پاش ئەوەی کوتلەی بیناء سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو ئەسعەد عیدانی ڕەوانەی سەرۆک کۆمار کردووە بۆ ڕازی بوون لەسەری ، بەرهەم ساڵح پارێزگاری پێشووی بەسرا ئەسعەد عێدانی رەت کردەوە ونامەیەکیشی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە.

نامەکەی سەرۆکی عێراق دکتۆر بەرهەم ساڵح بۆ پەرلەمانی عێڕاق وەک هاوژین عومەر ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار ئاماژەی پێدەکات، خستنەڕووی خواستی ناوبراوە بۆ دەست لەکارکێشانەوە، نەوەکو دەست لەکار کێشانەوە، بەهۆکاری ئەوەی کە بە پێی دەستووری عێڕاق سەرۆک ناتوانێت سەرۆک وەزیرانی دەست نیشان کراو لە لایەن کوتلەی پەرلەمانی زۆرینەوە ڕەت بکاتەوە.

لەو بارەیەوە هاوژین عومەر ڕاوێژکاری سەرۆکی عێڕاق دەڵێت "ئێستا ئیعتیباری تر لە ئارادایە، نەوەکو ئەو بەندە دەستوورییە، ڕای خۆپیشاندەران لەسەرتاسەری عێڕاق ناخوازن کەسێک دەستنیشان بکرێت و بکرێتە سەرۆک وەزیران ئەگەر سەر بەو حیزبە سیاسیانە بێت و پێشتر کاربەدەست بوبێت، هەروەها بەیاننامەی مەرجەعییەتیش ڕوونە کە پشتیوانی لە کاندیدێکی سەربەخۆ دەکات، هاوتەریب لەگەڵ داوای خۆپیشاندەران. هەر کاندیدێکی تر بنێرن بەهەمان شێوە بێت رەتی دەکاتەوە."

لە بەشێکی تری وتوێژەکە ناوبراو باس لە پەیامی ئەو نامەیە دەکات، پێی وایە ناردنی ئەو نامەیە بۆ پەرلەمان پەیامێکی روونە وەک دەڵێت "رەدکردنەوەی ئەو کاندیدە لەبەر ئەوەیە سەر بەو سیستمی دەسەڵاتە بووە، بە رازی بوون لەسەری ئاڵۆزی زۆرتر دەکەوێتەوە، هەروەها ئەو نامەیە بە بەرپرسە عێڕاقییەکانی تر دەڵێت من ئامادەم واز لە پۆستەکەی خۆم بێنم لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا، هەروەها هەوڵدان بۆ ئاڵۆز نەبوونی زیاتری بارودۆخەکان بە رازی بوون لەسەر کاندیدێک کە شەقام و مەرجەعیەتو هەندێک لە کوتلەی پەرلەمانیش لەسەری رازی نەبن".

دەقی وتووێژەکەی یەحیا بەرزنجی لەگەڵ هاوژین عومەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:53 0:00


XS
SM
MD
LG