Accessibility links

سەرۆکی عێراق دەڵێت پێی باشترە دەستلەکار بکێشێتەوە لەوەی کەسێک ببێت بە سەرۆک وەزیر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕەتکرابێتەوە


سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح ڕۆژی پێنجشەممە کاندیدەکەی کوتلەیەکی پەرلەمانی کە ئێران پشتیوانی دەکات بۆ سەرۆک وەزیر ڕابسپێرێت و دەڵێت پێی باشترە دەستلەکاربکێشێتەوە لەوەی کەسێک دیاری بکات کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕەتکرابێتەوە.

دکتۆر بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لەبەر ئەوەی دەستوور ڕێگەی پێنادات کاندیدەکانی سەرۆک وەزیر ڕەتبکاتەوە بۆیە ئامادەیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش پەرلەمان بکات.

خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە یەکی مانگی 10 وە عێراقی گرتۆتەوە و خۆپیشاندەرانی کە زۆربەیان گەنجن، داوای گۆڕانکاری لە تەواوی سیستمی سیاسی وڵاتەکەدا دەکەن و بە گەندەڵ و هۆکاری هەژاری عێراقییەکان تاوانباریان دەکەن. زیاتر لە 450 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژران و ئەو خۆپیشاندانانە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری وڵات عادل عەبدول مەهدی.

XS
SM
MD
LG