دادگایەکی تورکیا ڕۆژی سێشەممە بڕیاری دا عوسمان کاڤالای کاردار و خێرخواز لە زیندان بهێڵێتەوە سەرەڕای ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناوسراو بە ECHR داوای ئازادکردنی کردووە، لە کاتێکدا دادگایی کردنەکەی لەسەر پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2013 بەردەوامە.
کاڤالا زیاتر لە دوو ساڵە دەستگیر کراوە و تاوانەکانی هەوڵی ڕووخاندنی حکومەت بە ڕێگای ڕێکخستن و پشتیوانی دارایی خۆپیشاندانەکانی دژ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کە ئەو کات سەرۆک وەزیر بوو، خراوەتە پاڵی.
ئەگەر تاوانەکانی بەسەردا ساغبێتەوە ئەوا کاڤالا ڕووبەڕووی زینانی هەتا هەتایی دەبێتەوە، بەڵام ئەو نکوڵی لەو ئیدیعایانە دەکات. 15 کەسی تریش لەگەڵ کاڤالادا دادگایی کران و دادگایەکەیان بۆ 28 ی مانگی 1 دوواخرا.
دادگاکەی یەکێتی ئەوروپا نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر داوای کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێت و گوتی هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نییە کە بیسەلمێنێت ئەو کارەی کردبێت. بە شێوەیەکی گشتی بڕیارەکانیECHR بە پێی یاسا دەبێت جێبەجێ بکرێن بەڵام تورکیا زۆربەی جار پشتگوێی دەخات و جێبەجێیان ناکات.