Accessibility links

سەرتیپ جەوهەر: نەوەیەکی نوێ دێتە سەرکردایەتی یەکێتیی و لە پارتێکی سەرۆکایەتی دەبێتە پارتێکی پەرلەمانی


Sarteep Jawhar سەرتیپ جەوهەر
Sarteep Jawhar سەرتیپ جەوهەر

دەمێک بوو چاوەڕێ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کرا، ئەمرۆ رۆژێکی تری تێپەڕاند و گوایە سبەی دەنگدانە. ئایا لە راستیدا یەکێتیی بە فۆرمێکی نوێ دێتە گۆڕەپانی کوردایەتی وەکو وتە بێژی یەکێتیی دەڵێت؟

ناکۆکیەکانی نیۆ باڵەکان تا چەند لە کۆنگرە ڕەنگی دایەوە؟

چاوەڕوان دەکرا لە ناو یەکێتیی و لە کۆنگرەدا گۆڕنکاری بکرێت، ئایا تا ئێستا بە گوێرەی چاوەڕوانیەکانە یان بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکان؟

یەکێتیی گوایە بە هیوای خۆ نوێکردنەوە بوو بەڵام تا ئێستا زۆری لە ئەندامە کۆنەکان هەڵبژێدراوون!

سبەی هەڵبژاردنە، هەڵبژاردن لەسەر کام لە پۆستەکان؟ ئایا بە دەنگدانە یان تازە لە سەریان رێککەوتوون و کێ لەبەر چاو گێراوە سەرۆکایەتی یەکێتیی بکات؟


سەرتیپ جەوهەر نوسەر، رۆژنامەوان و ئەندامی کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو گۆنگرەیە دوو گۆڕانی سەرەکی بۆ یەکێتیی درووست دەکات، یەکیان لە هەموو ئەوانەی بە کارنامەی داهاتووێ یەکێتییەوە پەیوەندی هەیە لە دید و بیرکردنەوە و سیاسەت و پەیوەندیەکانی، ئەوەی تر رێکخستنەوە و سازدانی پەیکەربەندی یەکێتییە وە ئەو ساختارەی کە لە پێشدا هەبوو گۆڕانی بەسەردا دێ، م. س نامێنی، لادانی پۆستی سکرتێری گشتی و لە جیاتی دانانی سەرۆک وە لە هەموو گرنگتر شێوازی کاری حیزبایەتی دەگۆڕێ و خۆێ لەگەڵ سەردەمەکەدا بگونجێنی".

کاک سەرتیپ هەرەوها دەڵێت " پەیڕەوی ناوخۆ کە بڕبڕەی کاروباری کۆنگرەیە، ئەو بڕگانەی ناکۆکی لەسەر بوو یان جۆرێک تێگەیشتنی جیوازی لەسەر بوو چارەسەر کرا وە دەسەڵات درایە ئەو 120 کەسە لە مافی هەموارکردنەوەی ئەو دەستورە، پەیڕەو پرۆگرامەکەی، دەرکردنی رێنمایی و دەستنیشناکردنی سەرۆک و کۆمەڵێک گۆڕانکاری تر. ناکۆکی لەسەر تەزکیەکردن هەبوو".

کاک سەرتیپ هەر وەها دەڵێت "

بەر لە هەموو شتێک نەوەیەکی نوێ دێتە سەرکردایەتی یەکێتیی ، لەم کۆنگرەیە خەڵکێکی زۆر زۆر ویژدانی خۆێ دەکاتە پێوەر بۆ ئەوەی دەنگ بدات کە ئەمە زۆر گرنگە، ئەنجومەنێکی نوێ سەرکردایەتی درووست دەبێت کە دەسەڵاتێکی بەرفراوانی هەیە، واتە پارتێک لە پارتێکی سەرۆکایەتی دەکاتە پارتێکی پەرلەمانی


، هیوادارین ئەو گۆڕانکاریانەی یەکێتیی دەیکات لە ئاست چاوەڕوانی خەڵكی خۆێ بێت، من پێیم وایە گۆڕانکاریەکی پۆزەتیڤانەی زۆر گەورە درووست دەبێ و رەنگدانەوەشی دەبێ لەسەر فەرمانرەوایی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر پرسی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر پەیوەندیەکانی یەکێتیی لەگەڵ پارتە رامیاریەکاندا و بگرە ڕۆڵی یەکێتیی لە هەولێر، لە بەغدا و وڵاتانی دەوروبەریش ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:39 0:00


XS
SM
MD
LG