Accessibility links

هێرش بۆ سەر سێ دەزگای نەوت و گازی سوریا


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا و وەزارەتی نەوتی وڵاتەکە ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند سێ هێرشی کە کاتەکانی زۆر لە یەکەوە نزیک بوون و بڕوا دەکرێت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) ئەنجام درابن سێ دامەزراوەی نەوت و گازی حکومەتی لە ناوەڕاستی سوریا کردە ئامانج.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی نەگرتۆتە ئەستۆ کە کراوەتە سەر پاڵاگەی نەوتی حومس و هەوەها دامودەزگاکانی گازی سروشتی لە دوو شوێنی جیاوازی پارێزگای حومس.

سوریا لەوەتای سەرەتای ئەم ساڵەوە ڕووبەڕووی کەمی سوتەمەنی بوبۆوە بەهۆی ئەوی سزاکانی ڕۆژئاوا ڕێگەی لە هاوردەکردنی سوتەمەنی گرتووەو زۆربەی پاڵاوگەکانی نەوتی وڵاتەکەش لە ژێر دەستی کوردەکانە لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا ڕایگەیاند لەو بڕوایەدان هێرشەکان لە هەمانکاتدا بووە و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە. دەشڵێت ئاگرەکەی کە بەهۆی هێرشەکە لە پاڵاوگەی نەوتی حومس بەربوبو دەستبەجێ کۆنترۆڵ کرا.

وەزارەتی نەوتی سوریاش دەڵێت هێرشەکان زیانیان بە هەندێک بەشی بەرهەمهێنان لە دامەودەزگاکان گەیاندووە. وەزارەتەکە دەشڵێت ئاگرەکان کوژێندراونەتەوەو هەوڵەکانی چاککردنەوە دەستیانپێکردووە.

XS
SM
MD
LG